هێڤی ساریا، ئەندامی دەستەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی ژنانی یەکگرتوو (KBDH) و تەکین یۆلداش، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی گەلی یەکگرتوو (HBDH) بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قسەیان کرد.
هێڤی ساریا، وتی:"ئێمە بە ڕێزەوە سڵاو لە هەڤاڵ عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، کە کەسایەتییەکی مێژوویی گرنگە بە تایبەتمەندییەکانی لە بواری هاوڕێیەتی و سەرکردایەتیدا.
هێڤی ساریا، ئاماژەی بەوەدا:"شانازییە بۆ ئێمە لە ناوچە جیاوازەکاندا لە بەرەی جیاوازدا بۆ یەک دۆز تێبکۆشین. بە وتەی ئەو پێوەرە مانادارەکەی ئێمە بۆ ئەوەیە کە داگیرکاری، فاشیزم، سەروەری پیاو، سەرمایەداری تێکبشکێنین و تورکیایەکی ئازاد و کوردستانێکی ئازاد دروست بکەین، بۆ ئێمە ئەمە پێوەری دڵسۆزییە بۆ شەهیدان و زیندانیانی شۆرشگێر. ئێمە گۆشەگیری دەشکێنین ئێمە ئەم سیستەمە ئەشکەنجەیە تێکدەشکێنین.
بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیانی شۆڕشگێڕ ئازاد دەکەین ، من دەمەوێت ئەمە بڵێم ئێمە فاشیزم تێکدەشکێنین، سەروەریی پیاو تێکدەشکێنین و ئازادی خۆمان مسۆگەر دەکەین"
'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان یەکلاکەرەوەیە'
بە ناوی هەبەدەهە، تەکین یۆلداش رایگەیاند:
لە 9ی تشرینی یەکەمی 1998دا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەژێر فشاری هێزە ئیمپریالیستە نێودەوڵەتییەکان ناچار بە جێهێشتنی سوریا کرا. ئەمە سەرەتای پرۆسەی ڕفاندن بوو تا 15ی شوباتی 1999.
ئێمە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین .ئازادی ئەو بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکلاکەرەوەیە، ماوەی بیست و سێ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە، کە دەوڵەتی تورکیای فاشیست مافی مرۆڤی پێشێل دەکات، بەردەوامیی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان بە واتای گۆشەگیرکردنی کرێکاران، ڕەنجدەران، چەوساوەکان، ژنان و گەنجانە لە تورکیا. بۆیە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتیزەکردنی تورکیا یەکێکە لە ئامانجەکانی تێکۆشانی هاوبەشی هێزە شۆڕشگێڕەکانی تورکیا. بۆیە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و دەستەبەرکردنی ئازادی بەشێکی گرنگە لە تێکۆشانی ئازادی بۆ کرێکاران و رەنجدەران و چەوساوەکانی تورکیا. بەرخۆدانی شۆڕشی یەکگرتوو، کە ئەمڕۆ لەسەر خاکی کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەبرێت، لەگەڵ تێکۆشانی ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، زیندانیانی سیاسی و ڕووخاندنی فاشیزم یەکدەگرنەوە"
ف.ق