خەڵکی شەنگال تەرمی مەنال مێردینیان بەخاکسپارد

شۆڕشگێر مەنال مێردین کە لە شەنگال لە ئەنجامی پیلانێکی دەوڵەتی تورک و پەدەکەدا شەهیدکرا، لە شەنگال بە رێورەسمیک بەخاکسپێردرا.

٢ی کانونی دووەم لە ناحیەی تەل عوزێری شەنگال لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورک و پەدەکەدا شۆڕشگێر و رۆشنبیر مەنال مێردین شەهید بوو.

تەرمی شەهید مەنال بە کاروانێک لەبەردەم نەخۆشخانەی شەهیدانی خانەسوور بەرەو گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدانەوە گواسترایەوە. تەرمی شەهید مەنال بە رێورەسمێک لە گۆڕستانەکە بەخاکسپێردرا.

لە رێورەسمەکەدا بە دەیان کەس لە پێکهاتەکانی شارەکە بەشداریان کرد. هەروەها سەرۆک هۆز، نوێنەری رێکخستنەکان و دەزگاکانی شەنگال ئامادەبوون.

رێورەسمەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد و دواتر پەیامی خانەوادەی شەهید مەنال خوێندرایەوە.

لە پەیامەکەدا سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کورد و کۆمەڵکەی ئێزی کرا و ئاماژە بەوەکراوە، " لە کاتی شەهیدبوونی مەنالەوە کۆمەڵگەی ئێزدی لەسەر پێیە. سوپای هەموو خەڵکی شەنگال دەکەین کە بپۆ ئاشکراکردنی ئەم رووداوە هەموو کاتێک لەسەر پێ بوون.

لەسەر ناوی دەزگای خانەوادەی شەهیدان حەمەد بشار قسەی کرد و وتی، " لە کەسایەتی شەهید مەنال و شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریسدا یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە و لەبەرامبەر یادەوەریان سەرمان دادەنەوێنین. شەهید مەنال چەندین ساڵە لەنێو ئەم تەڤگەرەدا بۆ هەموو گەلانی کوردستان تێکۆشانی کردووە و بە هەموو شێوەیەک خزمەتی کردووە. لەم دواییانەدا دوای فەرمی ٣ی ئابی ٢٠١٤ رووی کردە شەنگال و وەک مامۆستایەک بۆ کۆمەڵگاکەمان کاری کرد.

لەسەر ناوی تاژێ  خۆخێ جندی قسەی کرد و وتی، " ئێمە وەک خانەوادەی شەهیدان بە هەر شەهیدێک کە خزمەتی ئەم گەلە دەکات، ئازاد دەبینن. بەڵام لەلایەکی دیکە خۆشحاڵم کە گەلەکەمان خاوەنداری لە شەهیدان دەکات. شەنگال شوێنی کەسانی خۆفروش نییە، شوێنی ئەو کەسانەیە کە سەریان رووی بەڵام بەڵێنیان نەشکاند. ئەو کەسانەی خیانەتکارن و خیانەت لە ئایینی خۆیان دەکەن لە ئێمە نین، لەبەرئەوەی لە ئایینماندا خیانەت نییە. هەڤاڵ مەنالیش بۆ ئێزدیەکان کاری کرد، ڕۆڵەی ماڵێکی ئیزدیە. بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین کە دەست لەم کار هەڵبگرن کە خیانەت کاری گەلەکەمان نییە.

حسێن سەعدون جێگری هاوسەرکایەتی ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال رایگەیاند، ئەو شەهیدانە ئەرکێکی گەورەیان بەجێهێنا و وتی، " ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی پێویستە بەرخۆدان بکەین و هێڵی شەهیدان بپارێزین. بە تایەتی شەهید مەنال لە ئاستێکی زانایەتیدابوو کە ناتوانرێت بە قسە باسی بکرێت. ئێمەش وەک خەڵکی شەنگال لە پراکتیکدا خاوەنداری لێدەکەین. شەنگال خۆسەر و ئازاد بە رەنجی شەهیدانمان دروست دەکەین و کەس ناتوانێت ئێمە لەم رێگەیە دوور بخاتەوە.

دواتر تەرمی شەهید بە هەلهەلەلێدانی دایکان کۆتایی هات.

ف.ق