خەڵکی ئەردیش: ئێمە تا سەرکەوتن کار و خەبات دەکەین

دانیشتوانی ئەردیش ڕایانگەیاند، هیچ دەسەڵاتێکی فاشیست ناتوانێت بەرگەی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بگرێت و دەڵێن، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاردا کار بۆ سەرکەوتنی پارتی چەپی سەوز دەکەن و ژمارەی دەنگەکانی شارەکە دوو هێندە دەکەن.

ئەردیش ژمارەی دانیشتوانەکەی ۲۰۰ هەزار کەسە، دووەم گەورەترین ناوچەی پارێزگای وانە. نزیکەی ١٢٠ هەزار دەنگدەری تیادایە. لە هەڵبژاردنە گشتی و ناوخۆییەکاندا، هەدەپە لە سەدا ۷۰ی دەنگەکانی ئەردیشی بە دەستهێنا. گەلی کورد لە هەڵبژاردنەکانی ۱۴ی ئایاردا لە ڕێگەی پارتی چەپی سەوزەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن و جۆش و خرۆشێکی گەورە لە تورکیا و کوردستان دروست کردووە. پارتی چەپی سەوز، کە بە پشتیوانیی بەهێزی گەلەکەی خۆی، خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە دەکات، دەیەوێت لە سەدا ٩٠ ی دەنگەکانی ئەردیش بەدەست بهێنێت.

هاووڵاتییەکی ئەردیش بە ناوی یاشار کوجاشی وتی، ئێمە دەنگەکانمان زیاد دەکەین. گەل زۆر لەم دەسەڵاتە بێزارە، چونکا لە ڕووی ئابووری، مافەکان و دادپەروەرییەوە ڕووخاوە. دەسەڵات تا ئێستا تەنها کاری فریودانی مرۆڤەکان بووە و ئایینی بۆ خۆی بەکارهێناوە. بۆ ئەوەش گەل زۆر بێزارە و بڕوا و متمانەیان پێی نییە. هەروەها ئیدی ناتوانن لە بەرامبەر تێکۆشانی گەلی کورد خۆیان بگرن. کەس ناتوانێت ڕاستی و حەقیقەت تێکبشکێنێت. ئێمەش لەو بڕوایەداین لەم هەڵبژاردنەدا پارتەکەمان، پارتی چەپی سەوز سەرکەوتنی زۆر گەورە بە دەست دەهێنێت.

هاووڵاتییەکی تری ئەردیش بە ناوی محەمەد پۆڵات وتی، پارتی چەپی سەوز بوە هیوا بۆ هەموان. لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر لە سەدا ٧٠ی دەنگەکانی ئەردیش بە دەستدەهێنێت، چونکا بووەتە جێگای هێوا و سەرنجی هەموان. هەروەها هەڵاوسان زۆر بەرزە، کەس ناتوانێت لە بازاڕ پێداویستییەکانی بکڕێت، تەنانەت هاوڵاتییان ناتوانن پیوازێک بکڕن. ئەوە دەرەنجامی سیاسەتی ئاکەپە و مەهەپەیە، بۆیە ئێمە بە شەو و ڕۆژ لە ناو گەل دا کار دەکەن و سەردەکەوین.

مویەسەر ئیشلەیەن هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە ئەردیش لەوبارەیەوە وتی، ئیمە بە ژنان لە هەڵبژاردندا سەردەکەوین. لە شارەکەدا کاروبارەکانی هەڵبژاردن زۆر سەرکەوتوانە بەڕێوەدەچن. ئیشلەیەن وتی، "شەقام بە شەقام، کۆڵان بە کۆڵان، گەڕەک بە گەڕەک کار دەکەین. ئێمە لەو بڕوایەداین سەرکەوتنی باش بەدەست دەهێنین و لەم هەڵبژاردندا پشتی ئاکەپە دەشکێنین. ئیمەی ژنانی کورد سەردەکەوین، چونکا ژنان زۆر باش کار دەکەن".

هاوڵاتییەکی تری ئەردیش بە ناوی خانم دینچ وتی، ئێمە تاوەکو سەرکەوتن تێدەکۆشین. گوند بە گوند، شەقام بە شەقام و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێین. ئێمە ئەم زوڵمەی سەر خۆمان تێدەشکێنین. بە دڵنیاییەوە حیزبەکەمان سەردەکەوێت و ئاکەپە تێکدەشکێت. ساڵەهای ساڵە زوڵمێکی گەورە لە منداڵەکانمان، شەهیدەکانمان، زیندانیەکانمان دەکەن. ئێمە کۆتایی بەم زوڵمە دەهێنین.

هەروەها شیرین کارامان هاوسەرۆکی دەبەپەی ئەردیش وتی، بە دڵنیاییەوە گەل هەڵوێستی خۆی لە دەنگداندا نیشان دەدات. داخستنی حیزبی کوردان بۆ کورد شتێکی نوێ نییە. پارتی چەپی سەوز لە هەموو گەڕەکەکان خۆی رێکخستووە و لەلایەن گەلەوە دەناسرێت و گەل بە باشی پێشوازیی لێدەکات. بۆیە ئێمە لەو بڕوایەداین، کە سەردەکەوین. بۆ هەموان ڕوونە دەسەڵات لەم ٢٠ ساڵەدا وڵاتی خستووەتە چ دۆخێکەوە. لە ناو کۆمەڵگەدا درێژە بە سیستمی تاڵانی دەدات. ناڕەزایەتی گەل لە ئاستێکی زۆر بەرز و جدیدایە و گەل هەڵوێستی خۆی لە دەنگداندا نیشان دەدات.

ژ.ت