له‌سه‌ر بانگه‌وازی پارته كوردییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌مڕۆ مانگرتنی گشتی ده‌ستیپێكرد. گه‌ل سه‌رله‌به‌یانی نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان و دوكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه. دواتر گه‌ل له زۆر شاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران رژانه شه‌قام و خۆپیشاندانیان كرد.
له شاری دیوانده‌ڕه هێزه‌كانی ئێران هێرشیان كرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران، ده‌وترێت هێزه‌كانی ئێران به توندوتیژییه‌وه رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه و له باره‌ی زیانه گیانییه‌كانه‌وه زانیاری به‌رده‌ست نییه.
له تارانیش خوێندكارانی به‌شی ته‌كنیكی زانكۆ چالاكیه‌كیان به دروشمی "ئه‌و كه‌سه ده‌كوژم كه خوشكه‌كه‌می كوشت" له دژی كوشتنی ژینا ئه‌مینی چالاكییان ئه‌نجامدا. له‌وێش هێزه‌كانی رژێم هێرشیان كرده سه‌ر خویچندكاران.
له‌شاری ره‌شتی سه‌ر به پارێزگای گیلانی ئێرانیش به سه‌دان كه‌س به دورشمی "ژن، ژیان، ئازادی" له دژی كوشتنی ژینا ئه‌مینی چالاكییان ئه‌نجامدا.
خۆپیشاندان له ئێران تائێستاش به‌رده‌وامه.
هـ . ب