کەجەدەکە-ئە: شەهیدانی ئایار هێڵی بەرخودانن
کەجەدەکە-ئە شەهیدانی پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند: "شەهیدانی مانگی ئایار لە دژی فاشیزم و قڕکردن هێڵی بەرخودانن، کە رێگەی ئازادی ئێمە رووناک دەکنەوە".
کەجەدەکە-ئە شەهیدانی پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند: "شەهیدانی مانگی ئایار لە دژی فاشیزم و قڕکردن هێڵی بەرخودانن، کە رێگەی ئازادی ئێمە رووناک دەکنەوە".
لە راگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئەدا هاتووە، کە مانگی ئایار لە دژی قڕکردن، فاشیزم و خیانەت نوێنەرایەتی ژیانی شکۆمەندانە و ئازاد دەکات و ئەوەشی راگەیاندووە، "حەقی کارەر، دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان، یوسف ئاسلان، شیرین عەلەمهولی، فەرزاد کەمانگەر، هۆزان مزگین، ئولاش بایراکتارئۆغلو. هەروەها فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین و نەجمی ئۆنەر کە ١٧ی ئایاری ١٩٨٢ لە زیندانی ئامەد ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرددا وەک "چوارەکان" چوونە ناو مێژووەوە و ژمارەیەکی زۆر لە شەهیدانی مانگی ئایار ئەمڕۆ بوونە پێشەنگی مێژوویی تێکۆشانی ملیۆنان مرۆڤ".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "شەهیدانی مانگی ئایار لە دژی فاشیزم، بۆ پەرەپێدان و گەورەکردنی تێکۆشانی ئازادی رۆڵی گەورەیان گێڕا و شوێنکەوتووانیان خاوەندارییان لەو نەریتە کرد، خاوەنداەرییان لەو تێکۆشانە کرد و ئاڵاکەیان شەکاوەتر کرد.
لەسەر ناوی کەجەدەکەلە-ئە ئێمە شەهیدانی مانگی ئایار جارێکی دیکە بە رۆحی شۆڕشگێڕی بە بیر دەهێنینەوە و بەڵێن دەدەین کە دڵسۆزیمان بۆ شەهیدان لە رێگەی بەرزکردنەوە و بەگوڕکردنی تێکۆشان جێبەجێ بکەین.
لە تێکۆشانی خۆمان بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانەدا ئێمە هەموو کات خاوەنداری لە یادی شەهیدان دەکەین. ئێمە تێکۆشان لە دژی فاشیزم بە بڕیارداری مسۆگەرکردنی ئازادی رێبەر ئاپۆ دەگەیەنینە سەرکەوتن".
هـ . ب