کەجەدەکە – ئە: ئاکەپە فەرمانی کوشتنی کورد و ئۆپۆزسیۆنی لە ئەڵمانیا داوە
کەجەدەکە – ئە رایگەیاند، دەسەڵاتی فاشیستی ئەکەپە فەرمانی کوشتنی کورد و ئۆپۆزسیۆنی لە ئەڵمانیا داوە.
کەجەدەکە – ئە رایگەیاند، دەسەڵاتی فاشیستی ئەکەپە فەرمانی کوشتنی کورد و ئۆپۆزسیۆنی لە ئەڵمانیا داوە.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " دیکتاتۆر ئەردۆغان لە رێگەی پەرلەمانتاری ئاکەپە مستەفا ئاچیگوز بە شێوەیەکی ئاشکرا هەڕەی لە کورد و ئۆپۆزسیۆن لە ئەڵمانیا کردووە.
کەجەدەکە – ئە وتی، " ئاچیگوز لە شاری نویسی ئەڵمانیا لە کۆبونەوەیەکدا فەرمانیداوە. لە کۆبونەوەکەدا سڵاوی ئەردۆغانی راگەیاند، بۆیەش بە ئاگاداری ئەوە. لە قسەکانیدا دەردەکەوێت کە فەرمانی کوشتی کورد و ئۆپۆزسیۆن لەلایەن ئەردۆغانەوە دەرکراوە."
لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت کە حکومەتەکانی ئەڵمانیا لە رابردوودا لە دۆزەکانی چەتە و سیخوڕەکانی تورک لە ئەڵمانیا، یاساکانیان جێبەجێ نەکردووە، بۆیەش ئەمڕۆ ئاچیگوز بە ئاشکرایی بە ناوی ئەردۆغان فەرمانی کوشتنی کورد و ئۆپۆزسیۆن دەدات.
کەجەدەکە – ئە دەشڵێت، " حکومەتی ئەڵانیا لەبەرئەوەی بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ نەکردووە، دیکتاتۆر ئەردؤگان بە شێوەیەکی ئاشکرا لە ریگەی چەتەکانی فەرمانی کوشتن دەردەکات."
لە راگەیەندراوەکەدا، باسی کۆمەڵکوژی پاریسیشکرا و وترا، " ئەو حکومەتانەی کە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیە رێوشوێنیان وەرنەگرت، رێگە بۆ کۆمەڵکوژکردنی کرد لە ئەوروپا دەکەنەوە و بوێری بە دەوڵەتی تورک دەدەن."
لە راگەیەندراوەکەدا بانگەوازی لە رای گشتی، دیموکرات و دەزگا پێشکەوتووەکان و حکومەتی ئەڵمانیا کراوە کە کۆتایی بە بێدەنگی خۆیان بهێنن، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەی رێگری لە کوشتنی کورد و ئۆپۆزسیۆن بکەن، دەست بە هەوڵدسان بکەن.
ئەگەر هەڕەشە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەکرێت، رێگریان لێنەکرێت، لە هەوڵی تێکدەری و هێرشی دژی کورد و ئۆپۆزسیۆن، حکومەتی ئەڵمانیا بەرپرسیار دەبێت. بۆ رێگریکردن لە هێرش و هەڕەشەکان بانگەوازی لە حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.
بە تایبەتی ئێمە بانگەوازی لە راگەیاندن و رای گشتی ئەڵمانیا دەکەین کە لەبارەی رێکخستنی سیخوڕی دەوڵەتی تورک لە مزگەوت و دەزگاکانیان هوشیار بن. بۆ ئەوەی رێگری لە کۆمەڵکوژی وەک کۆمەڵکوژی پاریس بگیرێت، بە زوترین کات دەست بە جووڵە بکەن."
ف.ق