کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوای موحسین ساڵەحەوە پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

کەجەکە لە پەیامەکەییدا ڕایگەیاند: "سەری بنەماڵە، منداڵانی، دۆستانی و خەڵکی ئامێدی سەلامەت بێت."

پەیامەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەمجۆرەیە:  

"وڵاتپارێزی هێژا موحسین ساڵح ئامێدی کۆچی دوایی کرد. دڵگرانین بەهۆی کۆچی دواییەوە. موحسین ساڵح لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزە، لە پێناو وڵاتپارێزیدا خزمەتێکی زۆری کردووە. لەگەڵ وڵاتپارێزییدا، هەروەها خاوەندارێتی لە گەل، هەژاران کردوە، بە گوێرەی توانای خۆی هاوکاریی ئەو کەسانەی کردووە کە پێویستیان هەبووە، هەربۆیە لە لایەن خەڵکی ئامێدییەوە خۆشە ویستبووە. سەری بنەماڵەکەی، منداڵانی، دۆستانی و خەڵکی ئامێدی سەلامەت بێت."