کەجەکە: دۆسمونت توتو لە کوردستانی ئازاد و دیموکراتدا زیندوو دەمێنێتەوە

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی دۆسمۆنت توتو پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە کە رایگەیاند، ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی کورد بۆ یادەوەری توتو و دۆزەکەی تێکۆشانەکەمان فراوان دەکەین.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی دۆسمۆنت توتو پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

پەیامی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"بە غەمگینیەوە هەواڵی کۆچی دوایی پاپاز دەسمۆنت توتو ئەکتەری گرنگی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ئەفریقای باشور و دۆستی کوردمان پێگەییشت. لەسەر ناوی کورد و ڕێبەر ئاپۆ سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و هەموو دۆستەکانی و گەلی باشوری ئەفریقا دەکەین. ئێمە دەمانەوێت داواکاری ئەو کە دیموکراسی و ئازادی و برایەتی گەلاندا لە هەموو جیهاندا جێبەجێ ببێت. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کورد بەڵێن دەدەین کە لەمبارەیەوە رۆڵی خۆمان جێبەجێ بکەین.

دەسمۆنت توتو وەک دۆستێکی کورد بۆئەوەی کورد ببێتە خاوەن ژیانێکی ئازاد و دیموکرات هەموو کاتێک هەرچیەکی لەدەست هاتبێت درێغی نەکردووە. لە هەمانکاتدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕەنجێکی زۆری کێشاوە. دۆسمۆنت توتو کە لەم بڕوایەدابوو کە ڕێبەر ئاپۆ لە چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراتبوونی تورکیادا خاوەن ڕۆڵێکی دیارکەرە و لە هەموو دەرفەتێکدا ئەوەی بەیان دەکرد، دۆستی گەلی کورد بوو. دەیویست لە ئیمڕالی لەگەڵ گروپێک لە ڕۆشنبیر و دیموکراتەکانی نێودەوڵەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن ئەنجام بدات. بەڵام حکومەتی ئاکەپە لەدژی گەلی کورد رێگەی بەدا.

دەسمۆنت توتو لە بەرەوپێشەوەبردنی دۆستایەتی کورد و ئەفریقای باشور و یەکگرتنی گەلانی ئەفریقای باشور و تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردا ڕۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕاوە. نمونەیەکی گەورەی دۆستایەتی گەلانی ئەفریقای باشور و سەرۆکە سیاسیەکانی ئەفریقای باشور، رەتکردنی خەڵاتی تورکیا لەلایەن ماندێلا بوو. دەوڵەتی تورک ئەم خەڵاتەی دەدایە ماندێڵا، دەیویست سیاسەتی قڕکردنی کورد بشارێتەوە. بەڵام ماندێلا و دیموکراتەکانی دۆستی کورد راستیەکەیان بینی و یاریەکانی دەوڵەتی تورکیان پووچەڵ کردەوە.

دەسمۆنت توتو بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد لە ئەوروپا و هەموو جیهان پشتگیریەکی گەورەی کرد و بە بەشداریکردن لە کۆبونەوەکان دۆستایەتی خۆی بۆ گەلی کورد پیشاندا. وەک گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی ئێمە قەرزاری دەسمۆنت توتوین. گەلی کورد هیچ کاتێک لەبیری ناکات و هەموو کاتێک لە مێشک و دەرۆنیدا زیندوو دەمێنێتەوە. ئێستا دۆزی ئازادی گەلی کورد دۆزی ئەوە. وەک تەڤگەری ئازادی کورد بۆ جێبەجێکردنی داواکاری دەسمۆنت توتو و دۆزەکەی ئێمە تێکۆشان فراوان دەکەین. دەسمۆنت توتو لە کوردستانی ئازاد و دیموکراتدا هەموو کاتێک یادی دەکرێتەوە.

خۆشەویستی دەسمۆنت توتو بۆ ڕێبەر ئاپۆ زۆر گەورە بوو. گرنگی بە هزری ڕێبەر ئاپۆ دەدا. خۆشەویستی و ڕێزی ڕێبەر ئاپۆش بۆ دەسمۆنت تۆتۆ زۆر بوو. ئەم هاوڕێیەتیە لە مێژوودا دەمێنێتەوە. لە نێوان گەلی کورد و گەلانی ئەفریقای باشوردا دەبێتە پردێکی بەهێز.

ئێمە لەم بڕوایەداین کە دەسمۆنت توتو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا شوێنی خۆی دەگرێت، کەسایەتی و هزری ئەو لە گەیاندنی مرۆڤایەتی ئازاد و دیموکراتدا ڕۆڵێکی کاریگەری دەبێت. هەموو مرۆڤایەتی خاوەنداری لە دەسمۆنت توتو دەکەن و ڕێورەسمی تەرمەکەی بەپێی کەسایەتی هێژا ئەنجام دەدرێت، ئێمە سڵاو و ڕێزمان بۆ ئەو کەسانە دەنێرین کە بەشداری لە ڕێورەسمەکەدا دەکەن."

ف.ق