کەجەکە: گەریلا بووە ئەندازیاری ئەو ژیانە نوێیەی لە کوردستان بونیاد دەنرێت

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە: هەڵمەتی ١٥ی ئاب وەک ستراتیژییەکی گەریلا بەرەوپێش برا. گەریلا پێشەنگایەتی لە هەڵوێستێکی مێژوویی بەو جۆرە کرد، بەپرسیارێتییەکی مێژوویی وەرگرتووە و بووەتە ئەندازیاری ژیانی نوێ لە کوردستان.

هاوسەرۆکایەتی کەجەکە لە راگەیەندراوەکەیدا سەرنجی راکێشا بۆ سەر چالاکییەکانی ماوەی رابردوو لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و رایگەیاند: "چالاکییە سەرکەوتووانەکان لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتی فەرماندە و شەڕڤاناندا کە ئەو چالاکییەیان کردووە، سڵاو لە هەموو هەڤاڵان دەکەین کە لە هەموو شوێنێک خۆڕاگری دەکەن و تێدەکۆشن".

راگەیەندراوەکەی کەجەکە ئەم بابەتانەی لە خۆی گرتووە: "پێمان ناوەتە ٣٩یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە کە لە مێژووی تێکۆشانماندا و بۆ گەلی کوردستان بووەتە قۆناغێکی نوێ. ئێمە ئەو هەڵمەتە مێژووییە گەورەیە لە سەرەتادا لە ئافرێنەری ئەو هەڵمەتە لە رێبەر ئاپۆ، لە فەرماندەی گەورەی هەڵمەتەکە هاوڕێ عەگید، لە سەرجەم گەلی کوردستان، لە هەموو هاوڕێیانی پارتەکەمان، لە خۆڕاگرانی زیندان، لە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە گەلانی بندەست و چەوساوەی جیهان، لە ژنان و هەموو ئەوانەی بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین. سپاسی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە لە بواری هزری و چالاکبووندا رۆڵ و جێدەستیان هەبووە کە ئەو هەڵوێستە مێژووییە بێتە دی. بەرێز و پێزانینەوە سڵاو لە هەموویان دەکەین.

گەریلا بەرپرسیارێتییەکی مێژووی گرتووەتە ئەستۆ

هەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ گەریلا خاوەن واتا و قورساییەکی تایبەتە. هەڵمەتی ١٥ی ئاب وەک ستراتیژی گەریلا بەرەوپێش برا. گەریلا پێشەنگایەتی لە هەڵوێستێکی مێژوویی بەو جۆرە کرد، بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی گرتووەتە ئەستۆ و بووەتە ئەندازیاری ژیانی نوێ لە کوردستان. بێ گومان ئەو پێشەنگایەتیە بە قارەمانێتی، گیانبازی و بە قوربانیدانی گەورە بەدی هاتووە. ئێمە هەڵمەتی ١٥ی ئابی گەریلاکان کە قوربانی گەورەیان داوە، بەرپرسیارێتی مێژووییان گرتووەتە ئەستۆ و ئەمڕۆ بەو بەرپرسیارێتییە دەجوڵێنەوە، پیرۆز دەکەین، سڵاو لە بەرخودانی مێژوویان دەکەین و رێزیان خۆمانیان ئاراستە دەکەین. ئێمە لە کەسایەتی فەرماندەی گەورەی گەریلا هەڤاڵ عەگیددا هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە رێزداری و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە و بەژنی خۆمان لە بەردەم یادوەری ئەواندا دادەنەوێنین. جارێکیتر بەڵێنی سەرکەوتن و سەرفرازی کە ئێمە بە شەهیدانمانداوە دووبارەی دەکەینەوە.

گەلی کورد خۆی لە خۆڵەمێشی خۆیەوە خوڵقاندەوە

هەڵمەتی ١٥ی ئاب بەرهەمی کوردبوون، هۆشمەندی و ئیرادەی مێژووییە. دەستوەردانی شۆڕشگێڕییە لە مێژوودا. بەو دەستوەردانە رەوتی مێژووی گۆریوە و لە کوردستان رێگە لەبەردەم بەرەوپێشچوونی مێژوویی کراوەتەوە. ئەمە بە واتای ئەوەیە کە گەلی کورد بیرکردنەوەیەکی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی هەڵگرتووە، رۆحێکی بەدەستهێناوە و سەرلەنوێ هەبوونی پێکهێناوەتەوە. ئەو کاتەی کۆلۆنیالیزمی قڕکەر لەناوچوونی بەسەر گەلی کورددا دەسەپاند، لە رێگەی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە دەستوەردانێکی شۆڕشگێڕ لە مێژوویەک هەڵگەڕاوە و سەرەوژێر کراوە و گەلی کورد خۆی لە خۆڵەمێشی خۆیەوە خوڵقاندووەتەوە.

زۆر گرنگە کە گەلی کورد هەڵمەتی ١٥ی ئاب کە بە واتای هەبوون و تێکۆشان لە دژی قڕکردنە بە باشی تێبگات و تەواو ئاگاداری بێت. هەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ گەلی کوردستان بە هیچ جۆرێک گرنگی خۆی لە دەست نەداوە، بە پێچەوانەوە بە گوێرەی ماوەکانی رابردوو زیاتر گرنگی بەدەستهێناوە، کە ئەو قۆناغە مێژووییە باش درکی پێبکرێت و بە قووڵی درێژەی پێبدرێت.

هەڵمەتی ١٥ی ئاب مێژووی گۆڕی

کۆلۆنیالیزم و قڕکردنی کوردان لە کوردستان لە نمونە مێژووییەکانی خۆی جیاوازترە. ئەو جیاوازیە پشتی دەبەستێت بە دوو بەش، یەکەم دەوڵەتی تورک خاوەن کاراکتەری دوژمنایەتی کوردانە. وەک دەزانرێت دوای شەڕی جیهانی یەکەم بۆ بەرژەوەندی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە رۆژهەڵكاتی ناوەڕاست کوردستان لە ناو چوار نەتەوە دەوڵەتدا کە لە کوردستان باڵادەستی خۆیان بونیادناوە، بە دابڕاندنی گەلی کورد لە وشیاری نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی و مێژوویی، قۆناغی سڕینە و لەناوبردنیان دەستپێکرد. ئەو هێزە سەرەکیەی کە ئەو ئەقڵیەتە کۆلۆنیالیستیە قڕکەرەی بەرەوپێش برد و درێژەی پێدا دەوڵەتی تورک بوو. دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کوردان ئەوەندە قووڵە کە هەبوونی خۆی لە لەناوبردنی گەلی کرددا دەبینێت و بۆ ئەوەش شتێک نەماوە کە نەیکردبێت. کۆمەڵکوژی و مێژووی سەدساڵەی دەوڵەتی تورک ئەو راستیەی سەلماندووە. دووەم، پشتیوانی و هاوکارییەکانی دەوڵەتانی باڵادەستە بۆ سەرخستنی سیاسەتەکانی جینۆسایدی کوردان. دەزانرێت کە لە نێوان دەوڵەتی تورک و دەوڵەتانی باڵادەستی ئەو سەردەمەدا پەیمانی لۆزان لە تیایدا قڕکردن و جینۆسایدی کوردان پلانی بۆ دانرابوو، واژۆ کرا. سەرباری ئەوەی کە کاراکتەری دەوڵەتی تورکی دژەکورد و فاشیست لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانی ئەو سەردەمەوە بە تایبەتی بەریتانیا و فەرەنساوە دەزانرا، بەڵام لەگەڵ دەوڵەتی تورک پەیمانی لۆزانیان واژۆ کرد و بەم جۆرە کوردستان پارچەکرا و قڕکردنی گەلی کورد لەلایەن ئەو هێزانەوە پەسەند کرا. نەک هەر پەسەند کردن، بەڵکوو هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بێ پسانەوە پشتیوانیان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردنی کوردان کرد. دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی هێزە دەرەکیەکان، بە تایبەتی ئەمریکا، دەوڵەتانی ئەوروپا و ناتۆ، سیاسەتەکانی بۆ جینۆسایدی کوردان درێژەپێدا. ئەو سیستمەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراوە لەسەر بنەمای قڕکردنی کوردان پێشخراوە. هەموو ئەوانە لەناوبردن و کۆتاییهێنان بە قڕکردنی کوردانی زۆر دژوارکردووە. گۆڕینی ئەوە بە واتای گۆرینی مێژووە. لەبەر ئەوە، هەڵمەتی ١٥ی ئاب خاوەن واتایەکی بەو جۆرەیە.

دەرکەوتنی پەکەکە لە سەر شانۆی مێژوو بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵکوژی کە بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە هەنگاوێکی یەکجار گرنگە. رێبەر ئاپۆ ئەو قۆناغەی لە رێگەی شرۆڤەی راست و دروست بۆ کاراکتەری دەوڵەتی تورک و بنەمای جینۆسایدی کورد، بناغە ناوخۆیی و دەرەکیەکانی دەستپێکرد. لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورک لە رێگەی کودەتای فاشیستی سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ ئامانجەکەی ئەوە بوو لە ئەو قۆناغە مێژووییە کە تازە دەستیپێکرابوو، رابگرێت. بەڵام بزوتنەوەی ئازادیی کورد بەرخوان و تێکۆشانی لە دوو بەرەوە گەیاندە ئاستی بەرزتر، نەیهێشت کە ئەو قۆناغە بوەستێت و بۆ ئەوەی سەربکەوێت رەوتی مێژووی گۆڕی. یەک لەوانەش تێکۆشانێک بوو کە لە زیندانەکان بەرەوپێشخرا و بە بەرخودانی ١٤ی تەمووز گەیشتە لوتکە. لە رێگەی بەرخودانی مێژوویی ١٤ی تەمووز زنجیرەکانی خۆبەدەستەوەدان و خیانەت تێکشان و سیاسەتی دوژمن بۆ پاکتاوکردنی شۆڕشی کوردستان لە زیندانەکانەوە پوچەڵکرایەوە. دووەمیش، هەڵمەتی ١٥ی ئابە. گەریلا هەڵمەتی ١٥ی ئابی ئەنجامدا و بەرخودانی ١٤ی تەمووزی گەیاندە ئاستێکی بەرز و بە دەستپێکردنی قۆناغی تێکۆشانی بێ پسانەوە، مێژووی گەلی کوردی گۆڕی. هەموو گەشەسەندنەکانی داهاتوو لە کوردستان ئەنجامی ئەو هەڵمەتی مێژووییە بوون.

زیاتر خیانەتکاران هەوڵدەدەن بەر بە پێشکەوتنی مێژوویی بگرن

لەو کاتەوەی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب دەستیپێکردووە و تا ئەمڕۆش لە زۆر لایەنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و هەوڵ دەدرێت درک بە دەرەنجامەکانی هەڵمەتەکە بکرێت. چوونکە هەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ گەلی کورد بە واتای ھەبوونە، جێگەی قسەکردن، گفتوگۆ و هەوڵدانە بۆ تێگەیشتن لە واتا و دەرەنجامەکانی. یەکێک لە دەرەنجامەکان ئەوەیە کە لە کوردستان ھێڵی وڵاتپارێزی و هێڵی داردەستی خائین لە یەک جیاکرانەوە. هێڵی داردەستی و خیانەت لە کوردستان وەک بەشێک لە جینۆسایدی کوردان پەرەی سەند. دوژمنانی کورد هەمیشە لەسەر هەندێک چین و بنەماڵە، کە لە پێناو قازانجی ماددی و سامان خیانەتیان لە گەل و نیشتمانەکەیان کردووە، جینۆسایدیکردنی کوردان بەڕێوەدەبەن. کاتێک ھەڵمەتی ١٥ی ئاب، هۆشمەندی ئازادی، تێکۆشان و وڵاتپارێزی کوردی هێنایە ئاراوە، داردەسترین گروپە خیانەتکارەکان هەوڵیاندا بەر بەو پێشکەوتنە مێژووییە بگرن. ئەمڕۆ هێزە داردەستە خائینەکان پاڵپشتی و پشتیوانی لە کۆنسێپتی پاکتاوکردن و جینۆساید دژی گەریلا و گەلی کورد دەکەن. لەوبارەوە زۆر گرنگە ڕووی ڕاستەقینەی ئەو گرووپە داردەستە خائینانە ئاشکرا بکرێن، کە جارجار هەوڵ دەدەن خۆیان وەک بەشێک لە تێکۆشانی کورد و کوردایەتیی نیشان بدەن.

تاکە ڕێگا بۆ درێژەدان بە ھەڵمەتەکە، بەرەوپێشخستنی ئازادییە

پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو قۆناغە مێژووییە بکەین. دەبێت دوو تایبەتمەندی ڕاستەقینەی ئەو قۆناغە مێژووییە بە دروستی و بەپێی پێویست درکی پێبکرێت. تایبەتمەندی یەکەم، هەڵمەتی ١٥ی ئاب کە ڕوویدا، هەڵمەتێک نییە کۆتایی هاتبێت، قۆناغێکە بەردەوامە. گەلی کورد لە لێواری جینۆسایددایە و تا ئەو کاتەی هێرشی جینۆساید هەبێت، تاکە ڕێگە بۆ درێژەدان بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب، پارێزگاری لە ھەبوونی کوردان و بەدیهێنانی ئازادییە. تایبەتمەندی دووەم: هەموو گەشەسەندنەکانی کوردستان دەرئەنجامی هەڵمەتی ١٥ی ئابن. نەک هەر لە ڕابردوودا پەرەسەندنەکان ھاتنەئاراوە، بەڵکو ئەمڕۆش ھەبوون و ئافراندنی گەشەسەندنەکان لەو ڕێگەیەوە دەستەبەر دەبێت. چونکە ھەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ گەلی کورد بە واتای تێکۆشانە. وەک بەردەوام دەوترێت، ھەڵمەتی ١٥ی ئاب تەنیا چالاکییەکی سەربازی نییە، بەڵکو لە دژی کۆلۆنیالیزمی قرکەر، گوزارشت لە تێکۆشان لە پێناو ھەبوون و ئازادی گەلی کورد دەکات. ھەر بۆیە وەک دوێنێ، ئەمڕۆش ئەستەمە گەشەسەندنێکی تر لە کوردستاندا بەبێ تێکۆشان بخولقێنرێت. لەم ڕووەوە زۆر گرنگە کە هەموو هاورێیان، وڵاتپارێزان، ڕۆشنبیران و دۆستان ئەو ڕاستییە زۆرتر بە زانستی بکەن و لەسەر بنەمای دروست لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و هێرشەکانی شەڕی تایبەت، کۆمەڵگا وشیار و ئاگادار بکەنەوە.

ئێمە ئەو چالاکیانەی کە لە زاپ سازدەکرێن پیرۆز دەکەین

ئێمە جارێکی تر بە بۆنەی هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئابەوە وڵاو و پیرۆزبایی خۆمان رادەگەیەنین. گەلی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی لە هەر شوێنێکن، لە دژی هێرشە داگیرکەری و قڕکەرییەکان بەرخودانی بێ هاوتا بەرەوپێش دەبەن، دایانناوە کە لە ٤٠ەمین ساڵەی هەڵمەتەکەدا ئەنجامی گەورەتر بونیاد بنێن. چالاکی کاریگەر کە گەریلا عەگید و قارەمانەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و لە هەموو ئەو گۆڕەپانانەی تیایدان، ئەنجامی دەدەن، ئەو راستیەی سەلماندووە. بەم بۆنەوە ئێمە چالاکی سەرکەوتوانە لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ پیرۆز دەکەین و لە کەسایەتی شەڕڤان و فەرماندەکان کە چالاکییەکەیان ئەنجامداوە هەموو هاوڕێیان کە لە هەموو شوێنێک خۆڕاگری دەکەین و تێدەکۆشن، سڵاویان لێدەکەین".

هـ . ب