هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەی غازی ماڵان لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی باشوری کوردستان بڵاوکردەوە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەربڕی.
کەجەکە رایگەیاند، بیر و هەستمان لە لای خەڵکی نیشتمانپەروەری سلێمانی و بەتایبەت خزم و کەسوکاری ئەو ئازیزانەیە کە لەم تەقینەوەیەدا گیانیان بەخت کردووە و بریندار بوون.
کەجەکە گوتی، " پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی نیشتمانپەروەری سلێمانی و بەتایبەت کەسوکاری قوربانیان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین. رۆحی گیانبەختکردووان شاد و ئارام بێت. هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ برینداران دەخوازین."
راگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەم شێوەیەیە:
"رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەی غازی ماڵان لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی، کە بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان بوونە قوربانی هەموومانی داخدار و غەمبار کرد و برینێکیی قووڵی لە دڵ و دەروونی هەمووماندا بەجێ هێشت. بیر و هەستمان لە لای خەڵکی نیشتمانپەروەری سلێمانی و بەتایبەت خزم و کەسوکاری ئەو ئازیزانەیە کە لەم تەقینەوەیەدا گیانیان بەخت کردووە و بریندار بوون.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی نیشتمانپەروەری سلێمانی و بەتایبەت کەسوکاری قوربانیان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین. رۆحی گیانبەختکردووان شاد و ئارام بێت. هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ برینداران دەخوازین.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)
١٨ی مژداری ٢٠٢٢"
ف.ق