کەجەرە: ترس وتۆقاندن ناتوانێت گەنجان و ژنان لە شۆڕش سارد بكاتەوە

كۆمەڵگەی جەوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان (كەجەرە) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک لەسەر ڕاپەڕینی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕایگەیاند، ترس وتۆقاندن ناتوانێت گەنجان و ژنان لە شۆڕش سارد بكاتەوە.

كۆمەڵگەی جەوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان (كەجەرە) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک لەسەر ڕاپەڕینی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕایگەیاند، ترس وتۆقاندن ناتوانێت گەنجان و ژنان لە شۆڕش سارد بكاتەوە.

 دەقی ڕاگەیاندراوەکەى کەجەرە:

ترس وتۆقاندن ناتوانێت گەنجان و ژنان لە شۆڕش سارد بكاتەوە

ماوەی دوو مانگە شۆڕشی ئازادی ژن بەدرۆشمی ژن، ژیان ئازادی بەپێشەنگایەتی گەنجان و ژنان لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان پایەكانی رژێمی ئیسلامی خستوونەتە لەرزە و رۆژ بە رۆژ داهاتووی رژێمی ئیسلامی بەرەو نەمان و كۆژاندنەوە مۆمی تەمەنی چل و سێ ساڵەی خۆی دەبات.

 چین و توێژە جیاوازەكانی گەنجان و ژنان بەبێ سڵكردنەوە لە هەموو هەڕەشە و تۆقاندنەكانی هێزە سەرکوتكەرەكانی رژێم بەشەو و رۆژ لەسەرشەقام ولەنێو كۆڵانەكانی گوند و شار و شارۆچكەكان ئاڵاهەڵگری شۆڕشی ژن و بە چالاكی فرە رەنگ ودەوڵەمەند پێشەنگایەتیان بۆ سەرهەڵدان و راپەڕینی گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان كردوە.

 لەبەرامبەر بە داواكاری و خواستەكانی كۆمەڵگە بەتایبەتی گەنجان و ژنان هەر لەسەرەتاوە رژێم هەوڵی سەرکوتكردن وبەلارێدابردنی داواكاری و ئامانجەكانی شۆڕشی ژنان داوە، كەچی گەنجانیش بەبێ سڵكردنەوە لە هەڕەشە و تۆقاندنەكانی هێزە سەرکوتكەرەكانی رژێم، بەدەستپێشخەری خۆیان گۆڕەپانی ناڕەزایەتیەكانی بەرفراوانتر و رژێمی داگیرکەری ئێرانیان تەنگەتاوتر كردوە.

 تایبەت بەشداری بە خرۆشی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران و خوێندکارانی ناوەندی و دواناوەندی هیوای شۆڕشی زیاتر گەشاندەوە و شەپۆڵی رق و تووڕەیی جەماوەری لەدژی رژێم زیاتر کرد. بەشداری بێ پسانەوەی خوێندکاران و رۆڵی پێشەنگی یان سەلماندی کە گەنجان زیاتر لەهەر پێکهاتەیەک تینووی ئازادین و لێگەڕین یان بە دوای ژیانی ئازاد و دیمۆکراتیک هەیە. بۆیە گەنجان بە رێ و رێبازی دەوڵەمەند ئاگری شۆڕشی ئازادی ژن دەگەشێننەوە و بەرپرچی هێرش و پەلامارەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران بە گوڕتر دەدەنەوە.

گەنجانی شۆڕشگێڕ و چاونەترس و ئازا و ژنان لەم ماوەیەدا سەلماندیان كە ئێدی جیلی نوێ گەنج و ژن گوێ بەهەوڵە هەڵخەڵەتێنەرەكانی رژێم نادەن ودەیانەوێت بە ئیرادەی خۆیان شۆناسی راستەقینەیان بسەلمێنن ولەمبارەشەوە بێ دوودڵی گیان لەسەردەست داناوە و دریغیان نەكردوە و بەدەیان گەنج و ژن گیانیان لەم پێناوەدا بەختكردوەو گەنجان بە هەموو هێزیانەوە خاوەندارێتی لەنرخی شۆڕش و گەلەکەیان دەکەن و لەم شۆڕشەدا دەبنە قەڵغانی پاراستنی شۆڕش و بە چەکی پاراستنی گەوهەری دەرفەتی ژیانی ئازاد و دیمۆکراتیک فراوانتر دەکەن.

هێزە سەرکوتكەرەكانی رژێم بەچەند قۆناخێك ویستیان تۆڕەیی گەنجان و ژنان دامركێنن و كۆتایی بە ناڕەزاییەتی و راپەڕین و شۆڕشی گەلان لەكەسایەتی گەنجان و ژنان دا بهێنن، بەڵام گەنجان هەر جارە زیاتر لە جارەكانی پێشووتر بە پێداگری و خۆنەویستی و ئازایەتی و بەرخۆدانیان بەهێزتر كرد، ئاگری شۆڕشیان گەشاوەتر كردوە و لەكەسایەتی خۆیاندا هەم نوێنەرایەتی شۆناسی خۆیان و هەم بە هەڵوێست و خاوەنداری و یەكگرتوویان لە شۆڕش و دەسكەوتەكانی شۆڕش رۆڵی پێشەنگایەتیان بۆ شۆڕشی ئازادی گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان وەئەستۆ گرتووە.

رژێمی داگیرکەری ئێران لەسەرەتاوە گەنجان و ژنانی بە كۆمەڵێك بێ سەرو پێ و ئاژاوەگێر بەناوكردو پاشان كە گەنجان پێداگر بوون لەسەر جێبەجێكردنی ئامانجەكانیان، رژێم بەبەكرێگیراو و دەست و پێ دەرەكیانی بەستەوە، ئەمەش نەیتوانی مەرهەمێك بۆ زامە قوڵ و بێ دەرمانەكانی رژێمی ئێران بێت، بەرێگەی هێزە سەرکوتكەرەكان پەلاماری گەنجان و ژنانیان دا و بەسەدان ژن و گەنج گیان لەپێناو بەجێ گەیاندنی ئامانجەكانی شۆڕش بەختكرد و شەهید بوون.

 هێرش و تۆقاندنی گەنجان ئەمجارەش نەیتوانی ئاگری شۆڕشی ژن كپ بكات و پەنای بۆ سزای لەسێدارەدانی گەنجان و خۆپیشاندەران بردوەو دەیەوێت بەو رێگەیە و بەهەر نرخێك بووە كۆتایی بە چالاكی و راپەڕین و شۆڕش بهێنێت. بێ ئاگا لەوەی كە گەنجان و ژنانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بەو نزیكبوونانەی رژێم زیاتر یەكگرتووتر و سورتردەبن لەسەر داواكاریەكانیان و لەهەمانكاتدا رژێم بەو رەفتارانەی بەدەستی خۆی گۆڕی خۆی هەڵدەكۆڵێت و كۆتایی بەتەمەنی خۆی لەسەردەستی گەنجان و ژنان دێنێت.

ئێمە وەكو كۆمەڵگەی جەوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان”كەجەرە”، لەكاتێكدا ئەو نزیكبوونانەی رژێمی سەركوتگەر و دژە ژن ودژەگەنج سەركۆنە دەكەین، رایدەگەیەنین، هەروەكو چۆن مێژووی سەلماندوویەتی هیچ دەسەڵات وهێزێك ناتوانێت بەپشت بەستن بە سەرکوت و توقاندن نكۆڵی لە ئیرادە و خۆاستی گەنجان و ژنان بكات و بۆ هەمیشە درێژە بەمانەوەی دەسەڵاتداریەتی و زۆرداری و چەوساندنەوەی خۆی بدات.

بێگۆمان سیاسەتی توندوتیژی وسەرکوت بۆ سەر گەنجان و ژنان لەلایەن گەنجانی شۆڕشگێڕەوە بێ وەڵام نامێنێتەوە و داوا لەهەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و بەتایبەتی ژنان و گەنجان دەكەین كە بە یەكریزی و یەكگرتوویی وبەرێكخستنبوونیكی بەهێزترەوە درێژە بە بەرەی تێكۆشان و خۆراگری خۆیان بدەن و دڵنیابن لەم رێگایەدا بەتەنیا نین، سۆزو بەڵێنمان لەسەرخستنی ئامانجی شەهیدانی شۆڕشی ئازادی و دیموكراسی دووپات دەكەینەوە و جارێکی دیکە یادیان بەرز رادەگرین.

ژ.ت