کەمال چۆمانی: ‌کاتی هەڵوێستە لە دژی دەهۆڵکوتینی بارزانی بۆ شەڕی کورد و کورد

کەسایەتییەکان، پەرلەمانتاران، نووسەران، رۆژنامەنووسان کاردانەوەى بەرپرسیارانە و توندیان لە دژی پەیامەکەى دوێنێ مەسعود بارزانی هەبوو، کە پەکەکەی بە داگیرکەر ناساندبوو و داوای کردنەدەرەوەى پەکەکە لەسەر خاکی کوردستان کردبوو.

پەیامەکەى مەسعود بارزانی بە پێچەوانەى بەڵێنەکانی پێشووتری بۆ رێگریکردن لە شەڕی کورد و کورد و بە پێچەوانەى بەرپرسیاریی قۆناغەکە و دۆزی گەلی کوردە، بۆیە بە خێرایی سەدان کاردانەوە لە رای گشتیی کوردستاندا بڵاوبوویەوە.

لەو چوارچێوەیەدا کەمال چۆمانی رۆژنامەنووس لە پۆستێکیدا دەڵێت، " ئێستا کاتی هەڵوێستێکی توندی کۆمەڵگەی کوردیی و میدیا و لایەنە سیاسییەکانە دژ بە دەهؤڵکوتینی بارزانی بۆ شەڕی کورد و کورد."

دەقی نووسینەکەى کەمال چۆمانی

بەیاننامەکەی مەسعود بارزانی ئیعلانێکی راستەوخۆیە بۆ شەڕ دژی پەکەکە. زۆر بەڕونییش رایگەیاندوە کە پرسی "تێکدانی سەقامگیریی سنورەکان" شەڕی کورد و کورد حەڵاڵ دەکات.

ئێستا کاتی هەڵوێستێکی توندی کۆمەڵگەی کوردیی و میدیا و لایەنە سیاسییەکانە دژ بە دەهؤڵکوتینی بارزانی بۆ شەڕی کورد و کورد.

هیچ شتێک شەرعییەت ناداتە شەڕی کورد و کورد.

ژ.ت