کەمپەینی هاوکاری بۆ زیانبەرکەوتوانی لافاوەکەی وان
پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسیی وان و 8 رێکخراوی تر دەستیان بە کەمپەینی هاوکاری کردووە بۆ زیانبەرکەوتوانی لافاوەکەی وان.
پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسیی وان و 8 رێکخراوی تر دەستیان بە کەمپەینی هاوکاری کردووە بۆ زیانبەرکەوتوانی لافاوەکەی وان.
پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسیی وان دەستیکردووە بە کەمپەینی هاوکاری بۆ زیانبەرکەوتوانی لافاوەکەی ناوچەکانی ئەلباک، پایزئاوا، ئەبخ و قەلقەلیی وان و بە گشتی 7 ناوچەی وان، کە بە هۆی لافاوە وە زیانیان بەرکەوتووە. لەو چوارچێوەیەدا 7 بارهەڵگر هاوکاریی خۆراک و پێداویستیی نیشتەجێبوونیان بۆ ئەو ناوچانە دابین کردووە.
فرا دورماز سەرۆکی ژووری ئەندازیارانی بیناسازی وان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی کارەساتی نوێ روونەدات دەبێت بەخێرایی رێوشوێنی پێشگرتن بە ڕووداوە سروشتییەکان بگیردرێت.
دورماز راشیگەیاند، ئەو ناوچانەی لافاو لێی داون دەبێت وەک ناوچەی زیانبەرکەتو رابگەیەنرێت و ئەو خانوانەشی زیانیان پێگەیشتووە چاکبکرێنەوە.
ئەوەشی راگەیاند، دەبێت ئەو خانوو و ئاخوڕانەی رووخاون چاکبکرێنەوە و ئەو هاووڵاتییانەی ئالیکی ئاژەڵەکانیان و ئاژەڵەکانیان لە ناوچوون دەبێت ئالیک و ئاژەڵیان بۆ دابین بکرێتەوە.
خاڵێکی تر ئەوەیە لەو شوێنانەدا، شوێنی هەستانی لافاون خانوو دروستکراون، بۆیە دەبێت شوێنەکانیان بگۆڕدرێن.
ژ. ت