کۆمەڵەی هیوا رەنگاوڕەنگەکان درێژە بە کار و چالاکییەکانی دەدات

کۆمەڵەی هیوا رەنگاورەنگەکان کە هەوڵ دەدات پێشێلکارییەکان بەرامبەر منداڵانی کورد رووماڵ بکات، سەرباری هەڕەشە و گوشاریش بەردەوامە لە پشتیوانییە دەرووونی و یاساییەکانی لە مافەکانی منداڵان.

کۆمەڵەی هیوا رەنگاورەنگەکان لە باکووری کوردستان لە یەکەمین کۆمەڵەکانی بواری مافەکانی منداڵانە، رێکخراوێکی مەدەنی کە چاودێری دۆخ و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە منداڵان دەکات، لە رووی دەرونی و یاساییەوە پشتیوانی منداڵان دەکات. رێکخەری گشتیی کۆمەڵەکە یەتەر ئەرەل لەبارەی ئامانجەکانی دامەزراندن و کارەکانی کۆمەڵەکەیانەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ئەرەل بە بیری هێنایەوە کە ساڵی ٢٠١٧ کۆمەڵەکەیان دامەزراند، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠١ەوە وەک دەستەی ژنانی رووناکی هیوا لە سوریچی لەپێناو مافەانی منداڵان کاردەکەن. ئەرەل ئەوەی خستەڕوو کە دوای شەڕ لە سوور، بەتایبەتی لە دوای داخستنی رێکخراوەکان بە پێی بڕیارنامەی دەوڵەت، هیچ رێکخراوێکی کۆمەڵایەتی مەدەنی نەمایەوە کە بتوانێت لە رووی دەروونیە و بۆ نەهێشتنی کاریگەرییە دەرونییەکانی نەهامەتییەکان شەڕ و پاراستنی منداڵان کاربکات. ئەرەل وتی، "لە راستیدا ئەو منداڵانە پێویستیان بە پشتیوانییەکی زۆر بەهێزی دەروونی هەبوو. وەک دەستەی هاوکاری ژنانی رووناکی هیوا بە هۆی گوشارە سیاسیەکانی ئەو کاتەوە بڕیارماندا کە دەستەکە هەڵبوەشێنینەوە. لەبەر ئەوەی دەستەکە لە قەوارەی کۆمپانیادا کاری دەکرد، وەک کۆمەڵە و رێکخراوەکان بە ئاسانی داناخرێن، ئەگەری هەبوو قەیومیان بۆ دابنایە، لەبەر ئەوەی ئەوەمان بە شایستە نەدەبینی و رەتمان کردەوە، گوشاری سیاسی کرایە سەر دەستەکە. لە دژی هەڤاڵانمان لە دەستەی بەڕێوەبەر بە بانگەشەی ئەندامبوون لە رێکخرا دەستیان بە لێپرسینەوەکرد. لە ناوەندی دەستەی هاوکاری لەو کاتەیدا کە هاریکاری منداڵان دەکرا و سەرقاڵی کاری بووین لەگەڵیان پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر دەستەکە. بەرخودانمان بۆ چۆڵنەکردنی گۆڕەپانەکە وەڵامێکی ئەو سیاسەتەیە. گۆڕەپانەکە هی ئێمەیە، منداڵەکان هی ئێمەن، لەبەر ئەوەی هەڵکوتانە سەر کاریگەری گەورەی لەسەر منداڵان دادەنا، دوای ئەوەی دەستەکەمان هەڵوەشاندەوە، بۆ بەردەوامی پشتیوانی دەروونی دەستەبجێ خۆمان رێکخستەوە و کۆمەڵەی هیوا رەنگاورەنگەکان (رەنگارەنگ ئوموتلار)مان دامەزراند.

بەرپرسیارێتی پارێزگاری لە منداڵان

ئەرەل باسی لەوەکرد کە ئەوان لەسەر بنەمای خۆبەخشی و بنەماکانی ماف چالاکی دەکەن و وتی، "کۆمەڵەکە زۆر پێشکەوتووە، بێگومن هەم دەرفەت و خاڵی ئەرێنی و هەمیش هەڕەشە و خاڵی نەرێنیش بوونی هەیە. خاڵە ئەرێنیەکان ەم جۆرەن؛ بە گویرەی پێویستیی هەندێک کار دەکرێن. ئێمە لەو بارەوە پڕۆژە ساز دەکەین. ئێمە پڕۆژەکانی خۆمان لەو بارەوە ئامادە دەکەین و بودجە و پشتیوانی بۆ پرۆژەکانیشمان دەتوانی ئامادەی بکەین. لەو رووەوە کێشە نیە. کۆمەڵەی هیوا رەنگاورەنگەکان سەلماندوویەتی کە لەم بوارەدا جێگەی متمانە و بڕوایە. دەرفەت و خاڵە نەرێنییەکانیش بەم جۆرەن: ئێمە دەزانین تاکە بەرپرسیاری پێشێلکاری مافی منداڵان دەوڵەتە. هەربۆیەش لە راپۆرتەکانیشماندا ئەوە دەخەینەڕوو. ئێمە دەڵێین بە پلەی یەکەم دەوڵەت لە پاراستن و بەرگریی لە مافەکانی منداڵان بەرپرسیارە. با بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. بەم جۆرە تۆ وەک رێکخراوێکی بەرهەڵستار و ئۆپۆزسیۆن دەبیندرێیت. هەربۆیە لە ماوەی دوو ساڵدا سێ جار کەوتینە ژێر چاودێری و پشکنینەوەوە. وەک کۆمەڵە ئێمە دەکەنە ئامانج. هەوڵ دەدەن کە کارەکانمان ئاستەنگ بکەن. بێگومان خاڵی نەرێنی و هەڕەشەی بەمجۆرەش هەیە لەبەر ئەوەی زۆر لەپێشین و کاری باش دەکەین".

هـ . ب