دمێرل ئاشکرای کرد، ٢١ کەس بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان بەخشی. هەروەها گوتی، لە ٢٧ ـی ئادار، دووبارە لافاو هەستا و بووە مایەی زیانی مادی. هاوکات دمێرل ئاماژەی کرد بە ڕاپۆرتی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کارەسات (IRAP) بۆ ساڵی ٢٠٢١، گوتی: «ڕاپۆرتەکە هۆشداری داوە سەبارەت بە ڕووبارەکان، هاوکات ڕێژەی ئاوی چاڤشاک و کاراکوین و ئەکپینار مانچە و سیرین بەرزبوونەوە لەکاتی بارانەکەدا. ئەوکاتە شارەوانی و دەستە بەڕێوەبردنی کارەسات و حاڵەتی لەناکاو هیچ ڕێکارێکیان نەگرتەبەر سەرەڕای هۆشدارییەکان. ڕاپۆرتەکانیان پشتگوێخست و بارانە بەخووڕەکە گۆڕا بۆ کارەسات بەهۆی نەگرتنەبەری ڕێکاری گونجاو».
لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی ئەم کارەساتانە دمێرل چەند پێشنیارێکی خستەڕوو:
* دەبێت دەستوبرد ناوچەکە وەک ناوچەی کارەسات بناسرێت، لەپێناو گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو و ئەنجامدانی کاری پێویست.
* دەبێت واز لە سیاسەتی ڕێپێدانی بیناکردن بهێنرێت کە دەبێتە بەربەست لەبەردەم چاککردنەوەی ڕووبارەکان و گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووبارەکان و پڕکردنەوەی نایاساییانەی گۆڕەپان و شارەکان. هەروەک دەبێت چالاکییە هەنوکەییەکان ڕابگیرێن.
* دەبێت پێگەی تایبەت بە تەندروستی لەسەر ئینتەرنێت بکرێنەوە دژ بەو پەتا و نەخۆشییە گوازراوانەی لەپاش لافاوەکان بڵاودەبنەوە، لەگەڵ فەراهەمکردنی کارەبا و ئاو و تەلەفۆن و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەخۆڕایی.
* دەبێت دامەزراوە گشتییەکان، ئەو زیانانەی بەر هاوڵاتیان کەوتوون ڕێکبخرێن، بەبۆنەی ئەگەر دووبارە ڕوودانەوەی ئەم کارەساتەوە.
* دەبێت ئەو خاوەن خانوو و کرێنشینانەی تووشی زیان بوون قەرەبووبکرێنەوە و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بکرێت.
* دەبێت دامەزراوەکانی بەڕێوەبردنی کارەسات بەگوێرەی بۆچوونی دامەزراوە پیشەییەکان و زاناکان و پێگە مەدەنییە تایبەتمەندەکان، وەڵامگۆی خواستەکانی گەل بن.
* دەبێت کەمتەرخەمییەکانی پێش و پاش ڕوودانی لافاوەکە دەستنیشان بکرێن و ڕێکاری یاسایی دژی لایەنە کەمتەرخەمەکان بگیرێتەبەر.
* دەبێت ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارێتییەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانی هاوڵاتییان.
* دەبێت ڕێژەی پیسبوونی دەریاچە و ڕووبارەکان بەهۆی لافاوەکەوە دەستنیشان بکرێت و کاریگەریی ئەم پیسبوونە بڵاوبکرێتەوە.
* سەرژمێری بۆ گیاندارە بکرێت کە لە لافاوەکەدا مردوون و چارەنووسی گیاندارە بێلانەکان یەکلابکرێتەوە.
* دەشێت بارانی بەخووڕ لە ناوچەکانی بومەلەرزە ببارێت، دەبێت ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان.
* ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی گۆلامسیۆن و ناوچە کەلتوورییە زیانلێکەوتووەکانی تر.
* دەستنیشانکردنی ئەو کێڵگە و بەرهەم و درەختانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە، پێش هەموو شتێک، زیانەکان ڕێکبخرێن.