لە راگەیەندراوەکەدا روو لە گەنجانی کوردستان هاتووە، "ئەمرۆ لە پێناو ژیانی ئازاد، جگە لە شەڕ هیچ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەستدا نییە".
ئێمە سەردەکەوین
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
" گەنجانی کوردستان لە بری ئەوە ببنە نێچیری چنگی بازی کۆلۆنیالیستەکانەوە، دەبێت لە چیاکانمان بە شێوەیەکی شکۆمەند ببنە هەڵۆی ئازادی.
گیانبازی جەوهەری زیندووی پەکەکەیە. ئەم جەوهەرە لە رێگەی زیلان، سەماکان، سارا و روکەنەکانەوە، رۆژهات و ئەرداڵەکانەوە ئافرێندراوە. حوزەیران مانگێکە کە گیانبازی پەکەکە لە کەسایەتی شەهید زیلاندا بووەتە هێما. راستی زیلان جوانترین و پڕجۆش و خرۆشترین گوزارشت و دەربرینی ژیانی واتادارە. راستی زیلان لە بەرامبەر خۆخەڵەتاندن، درۆ، دەستەوەستانی و بێتێکۆشانی گەورەترین کاردانەوەیە؛ بانگەوازی ئازادی و ئاپۆگەرییە. کەسایەتی زیلان هەڵوێستێک بە هێزی بۆمبی ئەتۆمیە لە بەرامبەر هەموو جۆرە کۆیلایەتی و کاردانەوەیەکە بەرامبەر ئەو سیستمەی تاکگەرایی کە مرۆڤەکان دەکاتە گورگ بەرامبەر یەکتر. راستیەک کە لە زیلاندا دێتە کایەوە تەنیا چالاکی نییە. ئەوە راستی و ئەوینی ژیانی ئازادە کە لە زیلاندا دێتەدی. فەلسەفەی لە ئامێزگرتنی بەهاکانە کە لەلایەن هەموو مرۆڤایەتیەوە ئافرێنراون و پاراستن و زیندووکردنەوەی گیانبازی پارتەکەمانە. زیلان لەپێناو ژیاندا گیانبازی دەکات، مانیفیستۆی ئازادیمانە. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە هەموو شەهیدانمان لە کەسایەتی فەرماندەی نەمری هێڵی ئاپۆیی هەڤاڵ زیلان بە رێز، پێزانین و تامەزرۆییەوە بەبیردەهێنینەوە و بەرێزەوە بەژنی خۆمان لەبەردەم یادی ئەودا دادەنەوێنین. وەک بزوتنەوەی گەنجانی ئاپۆیی ئێمە جارێکی دیکە بەڵێنی هەڤاڵ زیلان دووبارە دەکەینەوە کە بە هەڵوێستی ئەو کە هێڵی ژیان و شەڕ دەخوڵقێنێت، بژین و تێبکۆشین.
رێبەر ئاپۆ دەربرینە لە بەکۆمەڵایەتیبوون و کۆمەڵگەرابوون
ئەو راستیەی رزگاری کە هیوای مرۆڤایەتیە، بە هەڵوێست، ژیان و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ ئافرێندراوە. رێبەر ئاپۆ گەورەترین گیانبازی ژیانی ئازادە. سەرتاپای ژیانی خۆی لەپێناو گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا بەڕێکردووە و هەموو رۆژێک ٢٤ کاتژمێر شەڕێکی دژوار و سەختی کرد. ئەو داکۆکی لە دۆزی ئازادی گەلی کوردستان کرد، کە تا ئەو کاتە کەس نەیدەوێرا لە کوردستان ناوی وڵاتەکەی خۆشی ببات. بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە، بە خۆشەویستی و بڕیارداری تێکۆشانەوە، ژیانی هۆنیەوە. ئەوەی لە کەسایەتی خۆیدا ئەقڵیەتی 'من من'ی لەناوبردووە، رێبەر ئاپۆیە. رێبەر ئاپۆ سەرتاپای گوزارشت و دەربرینی کۆمەڵگەرایی و بەکۆمەڵایەتیبوونە. ئافرێنەری شێواز و هێڵی تێکۆشان کە پارتەکەمان ئافراندویەتی ئەوە و لە بەرامبەر هەموو جۆرە چەمکەکانی سرینەوە و پاکتاو رادەوەستێت. چالاکی هەڤاڵ زیلان چالاکی دڵسۆزیە بۆ ئەو هێڵە کە لەگەڵ رەنج و هەوڵ دەبێتە مایەی پەرەسەندنی پەرجوئاسا. هەروەها هەڵوێستی گەریلا قارەمانەکانی کوردستان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا چەتەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستیان لەناوبرد، گوزارشتە لە دڵسۆزی و وەفاداری بۆ رێبەرایەتی و فیداکارییانە لە راستی رێبەرایەتی.
گرنگترین هۆکار کە رێبەر ئاپۆ لە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا راگیراوە ئەو گیانبازییە کۆمەڵایەتیەیە. ئیمپریاڵیزم و هاوکار و خزمەتکارانی، راستی ئایدۆکۆژیکی رێبەرمان، سیستمی کۆمەڵایەتی کە دەیەوێت بیخوڵقێنێت و ژیانی ئازاد کە دەیەوێت بە رۆحی خۆیەوە ئاوێتەی بکات، بۆ خۆی وەک مەترسییەکی گەورە دەبینێت. رێبەر ئاپۆ لە ٧ ساڵیەوە لێپێچینەوە لە ژیانێکی درۆیینە کرد، کە درۆی تیایدا زۆربوو، خیانەت و هاوکاری تیایدا زۆر بوو، کۆیلایەتی ئارەزومەندانە و وەک چارەنووس قەبوڵکرابوو، ئەو ژیانەی قەبوڵ نەکرد. لەپێناو ژیانێکی ئازاددا هەموو کات لە ناو گەڕان و تێکۆشاندایە. رێبەرایەتی چەرخی کۆلۆنیالیزم و کۆیلایەتی کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەیەوێت وەک چارەنوسی رەهای لێبکات، وەستاند. گەمە و پلانە چەپەڵەکانی دوژمنی لەسەر گەلی کورد و گەنجانی کورد پوچەڵ کردەوە.
چیاکانی کوردستان بۆ چەتەکانی فاشیست دەبێتە گۆڕستان
هۆکاری توڕەیی دوژمن و هێرشی بێباکانەی بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ ئەمەیە. تەنانەت لە تابووتی ئیمرالیدا هەناسەدانی ڕێبەر ئاپۆ ئاستەنگ دەکرێت. هەوڵ دەدەن لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا هەناسەی گەلی کورد و گەنجانی کورد بگرن.
ڕژێمی فاشیست و مرۆڤکوژی تورک بوونی خۆی لەسەر قڕکردنی گەلی کورد بنیاتناوە. خاوەن عەقڵیەتێکی فاشیستییە کە بچوکترین دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و تێکۆشانی ئێمە بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر خۆی دەبینێت. چاوەڕوانی و هیواهەڵجنین لە عەقڵیەتی وەها وەکوو هیوا خواستنی ژیانە لە جەلادێک. ئەمەش دەبێتە خۆفریودان. ڕێبەر ئاپۆ کە خاوەن تایبەتمەندییەکی شۆرشگێڕانەیە وتی، 'من فێڵ لەکەس ناکەم و فێڵم لێناکرێت'. دەبێت راستی ببێتە ژیانی بنەرەتی ئێمە، دەبێت گەنجانی ئاپۆیی بەو زمانەی تێدەگەن وەڵامی دوژمنی فاشیست بدەنەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستادا لەسەر خاچی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی ئەم کارە دەکات. گەریلاکانی ئازادی ئەو قارەمانانەی ئێستا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا تێکۆشانێکی وەها دەکەن. گەریلاکانی ئازادی بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانە کیمیای دوژمنیان بێ کاریگەر کردووە و چیاکانی کوردستانیان کردووتە گۆڕستانی چەتەکانی فاشیست. ڕژێمی فاشیست کە شانازی بە درۆنە شەڕکەرەکانی و تەکنەلۆژیای بەرزی خۆیەوە دەکات، یەک بە یەک لە ئاسمانی کوردستاندا دەکرێنە ئامانج. ڕژێمی فاشیستی لە بەر چاوی جیهانەوە لەناو دەچێت. دوژمنی فاشیست لە بەرامبەر گەریلا فیداییەکانی کوردستاندا شکستی هێناوە.
ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژوویی گەنجان
لە پڕۆسەیەکی مێژوویی وەهادا کە شەڕی مان و نەمان بەڕێوەدەچێت، گەنجانی کوردستان ئەرک و بەرپرسیارێتی گەورەیان لەسەر شانە. گەنجانی کوردستان لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا هەمیشە پێشەنگ و هێزی تێکۆشانی هەڵمەت و دەستکەوتەکانن. وتنی، "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" تەنها دروشمێک نییە. ئەمە ڕاستی و میراتێکە کە بە خوێن و ڕەنج دروست بووە. پێویستە گەنجانی کوردستان تێبگەن و لەگەڵ ژنان باشتر لە ڕێبەرایەتی تێبگەن. گەنج بەشێکە لەو کۆمەڵگایەی کە ڕێبەر ئاپۆ زۆرترین هەوڵ، پەیوەندی و هێزی پێ بەخشیوە. هەڤاڵیەتی ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ واتە یەکتری قبووڵ کردن، پاراستن و پێشخستنی ئەو بەهایانەی کە ڕێبەرایەتی خوڵقاندوویەتی.
ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجانی کوردستان دەرفەت و ئیمکانی تێکۆشانی گەورەی ڕەخساندووە. ئێستا زیاتر لە جاران بوار و دەرفەت لە بەردەستی گەنجانی کوردستاندایە و دەتوانن هەستی تۆڵەسەندنەوەیان لە ڕووبەڕوونەوەی دوژمندا دەرببڕن. گرنگترین شوێنی تێکۆشانی ئازادیی شاخەکانی ئازادی کوردستانە. گەریلای ئازادی کوردستان هێزی تۆڵەسەندنەوەی گەلەکەمانە. هیوای ژیانی ئازادە. گەریلاکانی ئازادی نەتەنیا هێزێکی شەڕکەرە، بەڵکوو بنەمای ژیانی ئازادن کە ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی ژیانی ڕێبەر ئاپۆیان لە ژیاندا پراکتیزە کردووە. پارتی ئێمە پارتێکی گەنجانە. دەبێت گەنجانی کوردستان گەریلاکانی ئازادی بکەنە مۆدێل و نموونەی ژیانی خۆیان. دەبێت قیبلەی تێکۆشان چیاکانی ئازادی کوردستان بێت.
دوژمن هەوڵ دەدات گەنجانی کوردستان لەم ڕاستیە و تێکۆشان دوور بخاتەوە و مەحکوومی نەخۆشی ترسناکی تاککڕەوییمان بکات. دەیەوێت گەنجان بخاتە دۆخێکەوە کە تەنها بیر لە خۆیان بکەنەوە و لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی خۆیان بە دوور بگرن و لە نامۆبوون دا بژین. بۆ ئەوەش هەموو شێوازێکی شەڕی تایبەت و دەروونی بەکاردەهێنێت. نامۆبوون خیانەتکردنە لە سروشتی خودی مرۆڤ. ڕێبەرایەتی ڕایگەیاند، یەک کورد نەماوە خیانەتی لە خۆی نەکردبێ. بە واتایەکی تر ئەو ڕاستییەکی دەربڕی کە لە سروشتی خۆییەوە دوورە. ئەمڕۆ شوێنێکە مرۆڤەکان بەڕاستی پاک بکرێنەوە و خۆیانی تێدا بدۆزنەوە، تیکۆشان بۆ ئازادی و شاخەکانی کوردستانە. ئەو گەنجانەی بۆ بژێوی ژیانیان کار بۆ دوژمن دەکەن؛ ئەمە چارەنووسی ئەوان نییە. چارەنووسی ئەوان نییە کە وەک پەنابەر لە دەرگای ئەوروپادا بژین. گەنجانی ئاپۆیی ئیتر چارەنووسی خۆیان دەنووسنەوە.
کەسێک هەیە کە زوڵم و ستەمی دەوڵەتی توکی دڕندە و بەربەری نەبینێت کە ڕۆژانە لەبەرامبەر گەلەکەماندا دەیکات؟ ئایە ساتێک هەیە کە رق و سوکایەتی بەرامبەر گەلەکەمان نەکردبێت؟ مەگەر مرۆڤ دەتوانێ نکۆڵی لەوە بکات کە کاتێک سروشت، کێڵگە و چیا و گەل و هەموو زیندەوەرەکانمان دەسوتێت، چەندە کەیفی بەوە دەهات؟ کەسێک هەیە ئەوە نەبیستێت کە کوردان خواستیان ئازادی ژیانە، چ بێڕێزییەک بەرامبەر مردووەکانیان دەکرێت؟ پێویستە گەنجانی کوردستان دەستبەرداری یاری سێ مەیموون ببن و دڵ و مێشکیان بۆ ئەم حەقیقەتە سوتێنەرانە بکەنەوە و چیتر پشتگوێی نەخەن. ئەو زۆرداری و دڕندایەتییە کە تورک لە گەلەکەمانی دەکات، پێویستە سەرەتا لە خۆی بپرسێت. ئیدی لەم بیابانی قڕکردن و فاشیزمەدا بەردەوامی بە ژیان نادرێت. پێویستە هەموو گەنجێکی کورد ببین و ببیستێت کە کاتی بڕیاردان هاتووە و تێپەڕییوە. پێویستە لە ڕێهەڤاڵ زیلاندا کاریگەری و لایەنەکانی فاشیزمی تاریک و نەبینراو لە هەموو کاتێک زیاتر تێبگەینەرێت. ڕێهەڤاڵ زیلان بە فیداکاری بۆ هێڵی ئازادی و ڕێبەر ئاپۆ، پێشەنگی ئەم هێڵە بوو. هەڤاڵ زیلان هەستی بەوەکرد و پێشبینی کرد ئەو کاتەی دوژمنانی دڕندە بوێری ئەوەیان هەبێ هێرشبکەنە سەر ڕێبەرمان ئەو کاتە هەموو جیهان دەڕوخێنێت. وەک گڕکانێک لە لەناو رەوەی لایەنگرانی فاشیستی بەربەریدا تەقییەوە و جیهانەکەیانی خاپورکرد. پێویستبوو تۆڵە بکرێتەوە و لێپرسینەوە لە دوژمن بکرێت. ئەو بەو چالاکیە داستانیەیی تۆڵەی گەورەی ئێمەی کردەوە.
جگە لە شەڕکردن هیچ دەرچەیەکی دیکە بوونی نیە
لە ئێستادا ئەرز و ئاسمانی کوردستاندا پڕە لە پاساوی تۆڵەکردنەوەی گەنجانی ئاپۆیی. لە ئیمراڵیەوە هەتا هەموو چیا و گوندەکانی کوردستان هەر جۆرە هێرشێکی دووژمن دەبێتە هۆکاری ئەوەی ببێتە زیلان و تۆڵەی خۆی بکاتەوە. حەقیقەتی ڕێبەرێتی و پارتەکەمان وەک هێزی بەرپرسیار دروستبووە. وەک تۆڵەکەرەوەیەکی مەزن بە پیتی سور ناوی خۆی لەسەر پەڕەکانی مێژوودا نوسییەوە. کە کوردستان کابوسی داگیرکەر، هاوکار و هەموو جۆرە چەتەیەکە. هەروەها بووە بە هیوای مەزنی گەلانی بندەست و ئازادیخوازان. دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە ئەم حەقیقەتەی خوڵقاندووە، بنەڕەتیترین ئەرکی گەنجانی ئاپۆیی یە. ئەمڕۆ ڕۆژی دیداری حەقیقەتەکانی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەمڕۆ ڕۆژی فراوانکردنی هێڵەکانی گەریلای ئازادی کوردستانە. ئەمڕۆ ڕۆژی تۆڵەکردنەوەیە لە عەقڵیەتی فاشیستی و قڕکەر. ئەمڕۆ ڕۆژی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرمانە. ڕۆژ ڕۆژی ئەوەیە کە گەنجانی کوردستان خاوەنداری لە بەرپرسیارێتی و ئەرکی مێژووی خۆیان بکەن.
لەسەر ئەم بنەمایە وەک تەڤگەری گەنجانی ئاپۆیی، لە ساڵوەگەڕی چالاکی هەڤاڵ زیلاندا لە کاتێکدا کە هێرشە دڕندانەکانی دووژمن زیاتر بووە، بانگەوازی لە گەنجانی کوردستان دەکەین: هێڵێ گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان کە هێڵی شەڕ و تێکۆشانی زیلانە. جگە لە تێکۆشانی ژیانی ئازاد هیچ چارەیەکی دیکەی نیە. کاتی تۆڵەکردنەوەیە لە دووژمن. لەبری ئەوەی گەنجانی کوردستانمان ببنە نێچیری چنگی بازی داگیرکاری، پێویستە لە چیا شکۆدارەکانماندا ببنە هەڵۆی ئازادی. دوژمنی هۆڤ و دڕندە بە رۆحی زیلانەوە بخەنەخوارەوە و بەرەو سەرکەوتن هەنگاوبنێن."