کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵانی ژنانی کوردستان (کەژەکە) سەبارەت بە هێرش و لێدان لە مامۆستای زمانی کوردی مزگین یاڵچین لە فارقینی ئامەد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"کۆماری تورکیا بە سیاسەتی نکۆڵی، لەناوبردن و تواندنەوەی کولتوری لەسەر کوردان سەدەیەکی پڕکردەوە. سیستمێک لە سەر بنەمای سۆڤینیزم، بەسەربازگەکردن و یەک ئاڵا، یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک ناسنامە و تاکڕەوی وەک خانەی شێرپەنجە ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک و کۆمەڵگاکەی هەم لە رووه بیرکردنەوە، هزر، کولتوری و ژیانیەوە لە هەموو پێکهاتە سروشتییەکانی دابڕاندووە و نەخۆشیەکی کوشتندەی دروست کردووە. گەلی کورد بە زمان و کولتوری مێژوویی ١٢ هەزار ساڵەیەوە بە هۆشمەندی و ئەقڵیەتی دەسەڵاتداری فاشیستی و دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان وەک خەونی پێوەدەبینێ، ئەو هەبوونە بووەتە رێگەی ژیان و هەبوونی کۆمەڵایەتی، لە سەد ساڵەی کۆماری دەوڵەتی تورکدا کۆتایی پێبهێنێت و لەناوی ببات و نەیهێڵێت. بەڵام ئەوەی بوونی نییە جیهانی مرۆڤایەتی دەوڵەتی تورکە لە رووی مافەکانی مرۆڤ، لە رووی ئازادی ژن، بە فەرمی ناسینی ناسنامە و زمانی کوردی و هەروەها نەبوونی سیستمێکی دیموکراتیک و سروشتیترین مافەکانی زمان و کولتورە. سیاسەتی تواندنەوەی کولتوری و نکۆڵیکارانەی دەوڵەتی تورک ئەمجارەش دانبەخۆدانەگرتنی بەرامبەر بە مامۆستای زمانی کوردی لە ناوچەی فارقینی ئامەد مزگین یاڵچن بە هێرشێک بە ئامانجی کوشتن، ئاشکرا کرد.
دەوڵەتی تورک وەک هەنگاوێکی نوێ و گرنگ بۆ ئەوەی رووی فاشتیستانەی خۆی سپی بکاتەوە و دۆسیەکانی تاوانی قورس لە دژی گەلی کورد لەوانە کوشتن، گرتن، گۆڕینی دیموگرافیا لە رێگەی چۆڵکردنی گوند شارەکانی کوردان، زیندانی کردنی هەزاران کەس لە منداڵ و پیری بێتاوان بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و هەروەها پەردەپۆشکردنی کردەوە نایاساییەکانی دیکەشی، لە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠١١ لیژنەی باڵای پەروەری تورکیا (یە ئۆ کە) بۆخۆی بەشێ زمان و وێژەی کوردی پەسەند کرد. یەک لەو مامۆستایە مزگین یاڵچن کاتێک لەسەر ئەرکەکەی بوو، ناوی شارە کوردیەکانی فێری خوێندکارەکانی دەکرد و بەهۆیەوە رووبەڕووی هێرشی شۆڤێنیستی و دژە دیموکراتیک کرایەوە. هەروەها لە هەندێک زانکۆی باکووری کوردستاندا بەشەکانی کوردۆلۆژی کرابوونەوە و لەو کۆلێژانە ساڵانە سەدان کەس وەک مامۆستای کوردی خوێندنیان تەواو دەکرد، بەڵام لەو سەدان دەرچووەی زانکۆ سەرباری ئەوەی داواکاری بۆ خوێندنی کوردی زۆرە، بەڵام دانامەزرێن؛ ئەوانەشی دادەمەزرێن، وەک مامۆستا مزگین لەو کاتەیدا لەسەر ئەرکی خۆیانن رووبەڕووی هێرش دەبنەوە. هەروەها ئەو رێکخراو و کۆمەڵانەی تایبەت بە پەروەردە لە مانگی شوباتدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکییەوە لەبارەی گرنگی زمانی دایکی چالاکییان کردبوو، لەلایەن دادگای باڵاوە سزا لە خەباتکار و مامۆستایانەی کوردی بڕایەوە. رۆژانە تەنیا لەبەر ئەوەی کوردە، یان بە کوردی قسەی کردووە و بە کوردی گۆرانی چیوە، منداڵێک، گەنجێک و ژنێک دەکوژرێن. ئەو ئەقڵیەتەی سیاسەتی نکۆڵی و تواندنەوەی کولتوری سەرباری ئەوەی سەدەیەکی تێپەڕاندووە، لەبەر ئەوەی ئەو ئامانجەی پلانی بۆدانابوو نەیگەیاندووە سەرکەوتن و گەلی کورد لە رێگەی بزوتنەوەی رێبەر ئاپۆ زانا و خاوەن جوڵە و تێکۆشان بووە و بە بەرخودانی بێهاوتا ئەو سیاسەت وهێرشەی پوچەڵکردووەتەوە، دەوڵەتی تورک ئەو توڕەییەی لەپای شکستی سیاسەتی نکۆڵی و تواندنەوەی کولتورییە.لەبەر ئەو بەرخودان و تێکۆشانەی گەلی کورد، دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا نیشانی دەدات کە سیاسەتی قڕکردن و تواندنەوەی کولتوری لەسەر گەلەکەمان و دامەزراوە دیموکراتیکەکانمان چەندە بە دژواری بەردەوام بێت، ئەوەندەش خاوەنداری لە ناسنامە و هەبوونی گەلەکەمان تا بەدەستهێنانی مافی سروشتی خۆمان تێکۆشانمان بە گوڕتر و بەهێزتر دەبێت.
ئێمە وەک کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە سیاسەتی نکۆڵیکارانە و قڕکارانەی سەپێندراو بە سەر خوێندکاران، مامۆستایان، خەباتکاران و رێکخراوەکانی زمانی کوردی، کە لە هەمان کاتدا هێرشێکە بۆ سەر هەبوون و بەهاکانی کۆمەڵگا، کولتور و زمانی کورد، شەرمەزار دەکەین. هەربۆیە ئەو هێرشانەی کە سەدەیەکە مافی خوێندن و نوسین بە زمانی خۆی بۆ گەلی کورد قەبوڵ ناکات، هێشتا بەرگەی فێرکردنی ناوی راستەقینەی ئەو شارانەی تیایدا دەژین ناگرێت، پێویستە تەواوی کۆمەڵگاکەمان بە تایبەتی ژنان-دایکان، لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی تواندنەوە- قڕکاری بێدەنگ نەبن و گوڕ بە تێکۆشانیان بدەن. بە زانابوونی ئەوەی کە "کردنەئامانج و سزادانی هەر رێکخراو و مامۆستایەکی کوردی، پەلاماردران و سزادرانی هەموو بەها و مافە کۆمەڵایەتیەکانە"، دەبێت ئێمە وەک گەلی کورد و ژنانی کورد لە هەموو کات زیاتر خاوەنداری لە زمانەکەیان ، ناسنامە و کولتوری خۆیان بکەن، هەموو رۆژێک هەموو کوردێک بە کوردی قسە بکەن، بە کوردی بنوسن، بە کوردی بیربکەنەوە و لە هەموو کایە و بوارەکانی ژیاندا خاوەنداری لە هەبوون و ناسنامە بکەن کە شکۆمەندی مرۆڤە. بەتایبەتی هەموو مامۆستایانی ژن، خەباتکاران و رێکخراو و ناوەندەکانی زمان، وێژە و رۆشنبیرانی کورد، خاوەنداری لە مافی هەبوونی کۆمەڵگاکەیان بکەن، لەپێناو مسۆگەرکردنی پەروەردە بە زمانی دایکی لە تورکیا و کۆتاییهێنان بە رێگرییەکان، وەک ئەرکێکی نیشتمانیی، هەبوونی و سروشتی بێ پسانەوە چالاکی دیموکراتیک بەهێز بکەن، بە بڕیارداری و پێداگیرییەوە خاوەنداری لە زمان و کولتوری خۆیان بکەن".
هـ . ب