رێپێوانی درێمەودا کە هەموو ساڵێک بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەلایەن گەنجانەوە ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ لەنێوان ٥-١٠ شوباتدا لەنێوان شاری هتلبورن و فریبورگی ئەڵمانیا ئەنجام دەدریت.
رێپێوانەکە بە دروشمی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، وەرن بۆ تێکۆشانی ئازادی' ئەنجام دەدرێت. کۆمیتەی ئامادەکاری رێپێوانەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە گەنجان کرد کە لە دەوری رێبەر ئاپۆ کۆبنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " گەنجان بەهیزترین پێکهاتەن. بۆیەش رێگە نادەین بوەسین! دەبینە بەڵای سەری سیستمی داگیرکەر و دژە دیموکرات. بانگەوازی لە هەموو گەنجان دەکەین کە بەشداری رێپێوانی درێژمەودای ٢٠٢٣دا بکەن. رێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن و بە یەک دەنگ ئیرادەی ئاپۆیی بەرز بکەنەوە. لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بانگەوازی لە هەموو گەنجان دەکەین کە بۆ ئازادی ژنان، دیموکراسی و ژینگە، بەشداری لە رێپێوانەکە ببن. رێپێوانەکە ٥ی شوباتی ٢٠٢٣ لە شاری هیلبۆرن دەست پیدەکات و ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ لە فریبورگ کۆتایی دێت. وەرن ببینە بەشێک لە رێپێوانی درێژمەودای ئازادی."
ف.ق