کۆنگرا گەل لەدژی دڕندەیی ئاکەپە/مەهەپە لە زیدانەکاندا سەفەربەری راگەیاند
هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل رایگەیاند، لە زیندانەکاندا دڕندەیی زیاد بووە و بۆ زیندانیانی نەخۆش سەفەربەری راگەیاند.
هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل رایگەیاند، لە زیندانەکاندا دڕندەیی زیاد بووە و بۆ زیندانیانی نەخۆش سەفەربەری راگەیاند.
هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "هەر کە هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە نزیک دەبێتەوە، وەک هەموو جێگەیەک لە زیندانەکانیش دڕندەیی زیاد دەبێت. لە زیندانەکان، کۆتاییهاتنی سزای سزادراوان هەڵدەوەشێنرێتەوە و ئازاد ناکرێن. چارەسەری بۆ زیندانیانی نەخۆش ناکرێت. زیندانیان لەناو چنگی مردندا بەجێدەهێڵرێن و لە زیندانەکاندا جارێکی دیکە زیندانیان سزا دەدرێن. لەم مانگەی دواییدا ٧ زیندانی نەخۆش لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستدا."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئەم دۆخە رووی راستەقینەی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە ئاشکرایی پیشان دەدات. ئەم دەسەڵاتە کە بە ساختەکاری باسی برایەتی گەلان دەکات، لەلایەن هەموو کەسێکەوە دەبینرێت کە هیچ پەیوەندیەکی بە ئایین و برایەتیەوە نییە و دەسەڵاتێکی فاشیستە.
غەریبە گەزەر و وەدات چەم ئەرکمەن لە زیندان لەلایەن دەوڵەتەوە شەهیدکران. لە ساڵەکانی ١٩٩٠ دەوڵەت بە شێوەیەکی نادیار مرۆڤی دەکوشت، لە ئێستادا لە زیندانەکاندا بە ئاشکرایی زیندانیان دەکوژرێن. ئەمە ئاستی فاشیزمە، گەورەیی مەترسی لە ئیمڕالی و هەموو زیندانەکان ئاشکرا دەکات.
سەرەتا لە ئیمڕالی و لە هەموو زیندانەکاندا بەرخۆدان هەیە. فاشیزم بۆ شکاندنی بەرخۆدان هێرش دەکات. بەڵام ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. بەرخۆدانی گەورەی غەریبە گەزەر دوایین نمونەی ئەو بەرخۆدانەیە.
پێویستە گەلانی کوردستان و تورکیا و دەرەوەی وڵات، ژنان، گەنجان و هێزە دیموکراتەکان لەبەرانبەر فاشیزم هەستن، پێویستە راستیەکان ببینن، بەرەی بەرخۆدان لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەهێز بکەن و تێکۆشان گەورە بکەن. ئەمەش ئەرکی ستراتیژی سەردەمە.
گەلی کوردستان و تورکیا لەم قۆناغەدا پێویستە بە بەهێزی خاوەنداری لە زیندانیان بکەن. راپۆرتی ناوەندی گشتی ئیهادە لەبارەی پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆب مەترسی دۆخەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا رادەخاتە بەرچاوان.
بۆ ئەوەی رێگری لەم دڕندەیی نێو زیندانەکان بگرین، گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات پێویستە بە چالاکیە جیاوازەکان سیاسەتی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە روسوا بکەن، سەرنجی ڕای گشتی بخەنە سەر دۆخەکە و بۆ ئەوەی دەزگا نێودەوڵەتیەکان دەستوەردان بکەن، سەفەربەر ببن.
بۆ شکاندنی بێدەنگی رای گشتی و دەزگا نێودەوڵەتیەکان، بۆ بەهێزکردنی بەرخۆدان لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، بانگ لە گەلەکەمان لە ئەوروپا و هەموو جیهان دەکەین، بە تایبەتی دەزگا و ئەنجومەنەکانمان کە پێویستە لەم قۆناغەدا رۆڵی خۆیان بگێڕن و بە شێوەیەکی کاریگەری بجوڵێنەوە."
ف.ق