کۆنگرەی گەل لە پێناو رووخاندنی فاشیزم داوای بەهێزکردنی خەباتی کرد

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە بۆنەی ٣٩ یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد لە ڕێگەی شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەل و بنیاتنانی کۆمەڵگا، فاشیزم تێکبشکێنرێت.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "٣٩ یەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار، خەڵکی کوردستان و هەڤاڵانمان لە زیندانەکان و گۆڕەپانەکانی دیکەی تێکۆشان، بنەماڵەی شەهیدان و کەمئەندامانی خەباتەکەمان پیرۆز بێت ."

راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوام بوو؛

بەم بۆنەیەوە لە کەسایەتی فەرماندەی گەورە، هەڤال مەعسوم کۆرکماز (عەگید) هەموو شەهیدان بە پێزانین و ڕێزەوە یاد دەکەینەوە. شەهیدەکانمان خوڵقێنەری دەستکەوت و بەهاکانی گەلەکەمانن. لەسەر بنەمای خاوەندارێتی لە سپاردە و ئامانەتیەکانیان، بەڵێن دەدەین کە بە دڵنیاییەوە ئامنجەکانیان بگەیەنینە سەرکەوتن.

هەڵمەتی ١٥ی ئابی گەریلا ، سەرلەنوێ گەلێکی بۆ ژیان گەڕاندەوە کە لە لێواری لەناوچوون بوو، گەلی کوردستان لە رێگەی سیاسەتەکانی جینۆساید، کوشتنی بەکۆمەڵ، ئاسمیلەکردن و دەربەدەری لە لێواری لەناوچوون بوون و ئەم هەڵمەتەی ژیاندنەوە لە دوا ساتەکاندا بە هانای ئەم گەلەوە هات.

لەپێناو یەکێتی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی، گەریلا رۆڵێکی ستراتیژی گرتە ئەستۆ

هەڵمەتی ١٥ی ئاب دژی فاشیزم لە ١٢ی ئەیلول، ڕۆحی ئاپۆیی مەزڵوم دۆغان، چوارەکان و چالاکیی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموزکە لە زیندانی ئامەد ئافرێندرا، لە گۆڕەپانی گەریلادا گەیشتە بەرزترین ئاست.

ڕۆحی گیانبازیی گەریلای ئاپۆیی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بڵاوبووەوە و بە تێکۆشان دیواری ترسی سیاسەتە کۆمەڵکوژکارانەکانی کۆلۆنیالیستەکانی رووخاند . متمانەی سەرکەوتنی بە گەلەکەمان بەخشی. لە ئەنجامی ئەمەشدا گەریلا ڕۆڵێکی ستراتیژی لە هێنانەدی یەکێتی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییدا گێڕا .

هەڵمەتی ١٥ی ئاب سەرەتای بە سوپابوونی ژنان و بە پارتیبوونی

ژنانە، کە بە تێپەڕبوونی کات و قۆناغ بە قۆناغ هاتەدی. هەڵمەتێکی مێژووییە کە زەمینەی بۆ 'شۆڕشی ئازادی ژنان' ڕەخساند کە لەم سەردەمەدا بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بووەتە رۆژەڤ بابەتی گەرم لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.

ڕۆحی ١٥ی ئاب لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا گەیشتە بەرزترین ئاست و کۆنسێپتی شەڕێک کە پشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستێت و پلانی کۆتایی ڕژێمی دەوڵەتی تورکی فاشیستە، بێ ئەنجام مایەوە. لەم قۆناغەدا لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی بە دامەزراندنی نەتەوەی دیموکراتیک و چەمکی شەڕی گەلی شۆڕشگێر، بە تێکۆشانی گەل و گەریلا، بوار و دەرفەت هەیە کە هەلومەرجی چارەسەری پرسی کورد بخوڵقێنن.

بۆ تێکشکاندنی  فاشیزم...

بەم ئامانجە، بۆ ئەوەی سیستەمی فاشیستی لە ڕووی ئابووری و سەربازی و سیاسییەوە شکست بهێنێت، پێویستە هەموو ئەوانەی خۆیان بە وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ ناودەبەن، پێویستە زیاتر لەوەی لە توانایاندایە بیکەن. لە تێکشکاندنی فاشیزم لە رووی ورە و ئابوورییەوە، پێویستە هەمووان زیاتر تێبکۆسن و لەم قۆناغەدا رۆڵی خۆیان بگێرن.

لەم کاتەدا گەورەترین بەربەست و لەمپەر لەبەردەم تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یە کە لە پێناو دەسەڵاتی خۆیدا بە هەموو شێوەیەک هاوکاری دەوڵەتە کۆلۆنیالیستیەکان دەکات و خیانەت لە گەلی کوردستانی کردووە بە کارەکتەر و ناسنامەی خۆی. لە ڕوانگەی سیاسی، ئابووری، سەربازی و هەواڵگرییەوە، بە تەواوەتی کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک. لەم قۆناغەدا کە گەلەکەمان هەموو ئاستەنگە گەورەکانی بەردەم خەباتی ئازادی تێپەڕاندووە و خۆی پێگەیاندووە، دەوڵەتی تورک ناتوانێت چیتر بە بێ هاوکاری پەدەکە دوژمنایەتی کوردەکان بکات.

لەبەرامبەر خیانەتی پەدەکە بێدەنگ مەبن

ئەگەر دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلا سەرکەوتوو بێت، هەموو دەستکەوتەکانی گەلەکەمان دەکەوێتە مەترسییەوە. بۆیە پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆشنبیران، بەکورتی هەمووان دەبێت لە بەرامبەر خیانەتەکەی پەدەکە بێدەنگ نەبن، چونکە پەدەکە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی سوپای تورکی داگیرکەری کۆمەڵکوژکار دەکات. بێدەنگی واتە هاوبەشی لە خیانەتدا. گوشاری توندی ڕایگشتی کورد کاریگەری لەسەر پەدەکە دەبێت. لەم بابەتەدا داوا لە هەموو لایەک دەکەین وشیار و بەرپرسیار بن.

بە بۆنەی ٣٩ یەمین سالیادی جەژنی ژیانەوە ، جارێکی تر پیرۆزبایی لەگەلەکەمان دەکەین. داوادەکەین دەکەین، کە لە سەر بنەمای یەکگرتن بەدەوری ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێشوازی لە چلەمین ساڵی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بکەین و لە چوارچێوەی بونیادنانی کۆمەڵایەتی و شەڕی شۆڕشگێریی گەلدا گوڕ بە تێکۆشان بدەن".

هـ . ب