کەنەکە جەژنی نۆئێلی پیرۆز کرد

دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە رۆژی لەدایکبوونی مەسحی (جەژنی نۆئێل) پیرۆز کرد و وتی، "هیوادارین ببێتە هۆکاری ئاشتی، ئارامی و خێر و خۆشی بۆ هەموو مرۆڤایەتی."

پەیامی کەنەکە بەم شێوەیەیە:

"رۆژی لەدایکبوونی عیسا مەسیح لە جیهانی مەسیحیدا رۆژێکی پیرۆزە. بەم ئامانجە ٢٥ی کانونی یەکەم وەک رۆژی لەدایکبوونی عیسا مەسیح پیرۆز دەکرێت. رۆژە پیرۆزە ئایینیەکانی هەموو ئایینێک پیرۆزن. هەموو ئایینێک ئەم جۆرە رۆژانەیان بە جۆش و خڕۆشەوە پێشوازی دەکەن و لە پەرستگەکانیاندا پیرۆزی دەکەن. لە کوردستان ژمارەیەکی زۆری باوەڕمەندی عیسا مەسیح دەژین و هاوڵاتی بەڕێزن. لەنێو کەنەکەشدا نوێنەرایەتی هاوڵاتیانی مەسیحی دەکرێت.

جەژنی نۆئێل نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵە لە کوردستان پیرۆز دەکرێت و بووەتە جەژنێکی سەرەکی وڵاتەکەمان.

بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە مەسیحیانی کوردستان و هەموو جیهان دەکەین. هیوادارن ئەم رۆژە پیرۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، برایەتی، ئارامی و خێر و خۆشی بۆ مرۆڤایەتی."

ف.ق