کەژەکە: هەڵبژاردن ڕەوا نییە و ئۆپەراسیۆنێکی ڕژێمە

دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٨ی ئایار لە تورکیا ڕایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە ئەو هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و ڕەوا نەبوو. ئەوە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ڕژێمی شەڕی تایبەتە".

دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە لە شیکاریەکی کورت دا سەرنجی خستە سەر هەڵبژاردنەکان، کە لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی لۆزان دا ئەنجامدران و ڕایگەیاند، "ئەو هەڵبژاردنە لەسەر بنەمای پلانسازیی فرە لایەنی هێزەکانی شەڕی تایبەتی تورک ئەنجامدرا".

هەڵبژاردن لە ساڵیادی لۆزان دا

شیکارییەکەی کەژەکە:

"هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا کۆتاییان پێهات. ئەو هەڵبژاردنانە لە ١٠٠هەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەی لۆزان دا ئەنجامدران و لە چوارچێوەی ئامادەکاریی تەواوکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بوو. وەک دەزانرێت لە قۆناغی هەڵبژاردن دا و لەم ساڵانەی دوایی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بە تایبەتی دڕندانەترین و ناڕەواترین هێرشەکان لە دژی ناوچەکانی گەریلا، لە دژی ڕێبەرایەتیمان، گەلەکەمان، ژنان، گەنجان، هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی و هەموو ڕێکخراوە یاساییەکان ئەنجامدران. چەکی کیمیایی قەدەغەکراو بە شێوەیەک، کە لە هیچ شەڕێکدا بەو شێوەیە لە دژی گەریلا نەبینراوە، بە شێوەی بێسنوور بەکارهێنران. هێزە نێونەتەوەییەکان بە شێوەیەکی زۆر دووڕوانە بە بێدەنگیی خۆیان، چاوی خۆیان لەو هێرشانە داخست.

 ئامانجی سەرەکیی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە ١٠٠هەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەی لۆزان دا، ئەوە بوو، کە پاکتاوکردنی بزووتنەوەی ئازادیمان تەواو بکات، بەڵام ڕێبەراتیمان، ژنان، گەلەکەمان و گەریلا لە بەرامبەر هەر هەموو هێرشە نەژادپەرەستانەکان و نەتەوەپەرەستانەکان بەرخودانی شکۆدارانەی نیشان دا. ئەو بەرخودانە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا بووە بە گەورەترین و سەرنجڕاکێشترین بەرخودان. لەو چوارچێوەیەدا هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پووچکرانەوە. بە پێچەوانەی ئامانجی دەوڵەتی تورک و حکومەتی فاشیستیی ئەردۆغان، کاتێک هەڵبژاردن دەستیپێکردبوو، گەریلا لە چیاکان لانەبرابوون. گەلەکەمان هەموو هێزی خۆی خستەکار و بەرەنگاریی کرد.

لە هەڵبژاردندا سەرباری هەموو سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت، هەندێک کێماسی و هەڵە، ئەو بەرخودانە شکۆمەندایە نیشاندرا. گەلەکەمان بە شێوەیەکی زۆر چالاکانە و بە پەرۆشی، بە ئیدعا و بڕیارەوە داکۆکییان لە ڕێبەرایەتی، بەها نەتەوەیەکانیان، ڕۆح و ئیرادەی ئازادی و دیموکراسی کرد پێش هەموو شتێک ئێمە سڵاو لە بەرخودان و هەڵوێستی ئازادیی گەلەکەمان لە پێش هەڵبژاردن و لە کاتی هەڵبژاردندا دەکەین.

شەڕی دژ بە ژنان

ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بە کۆمەڵایەتیکردنی زایەندپەرەستی، نەتەوەپەرەستی و دەسەڵاتداریی دەوڵەت لە دژی ژنان شەڕی بەڕێوەبردووە. ئەو ڕژێمە هەوڵیداوە بە کۆمەڵکوژکردنی ژنان، بە کولتوری دەستدرێژی و شێوازەکانی شەڕی تایبەت، کەسایەتی و ڕۆحی ژنان لە ناو ببات، بوارەکانی ڕێکخستنی ژنان و کاری ڕێکخراوەیی ژنان هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام ژنان لە هەموو بوارەکاندا لە دژی ئەو هێرشانە بەرەنگارییان کرد. دەبێت هەموو حیزب و هێزەکان ئەوە قبوڵ بکەن، کە ژن لە گۆڕانکاری و دیموکراتیکبوونی تورکیادا بابەتی سەرەکین. ژنان بە تێکۆشانی خۆیان بە شکۆوە لە دژی سیاسەتی دەسەڵاتداریی پیاو و زایەندپەرەستییەکانی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، لە قۆناغی هەڵبژاردندا ئومێد و پەرۆشییەکی زۆریان ئافراند. ئێمە هەموو ژنان، کە بە ڕەنگ، ورە و ناسنامەی خۆییەوە لەسەر بنەمای دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەشدارییان لە هەڵبژاردندا کرد، پیرۆزباییان لێدەکەین و سڵاویان بۆ دەنێرین. تێکۆشانی ژنان لە سیاسەتی دیموکراتیک دا نوێنەرایەتیی یەکسانی ژنان لە بەرزترین ئاستدا مسۆگەر کردووە. هۆکارەکانی تێکۆشانی هاوبەشی ژنان لە هەموو کاتێک بەهێزتر بووە و بێگومان ئەو ڕژێمەی ئاکەپە – مەهەپە، کە وەک هاوپەیمانیی شەڕ لە دژی ژنان ڕێکخراوە و دامەزرێنراوە، لەبەر یەک هەڵدەوەشێنێت.

گەلەکەمان بە پاراستنی بەهاکانی خۆی هەڵوێستی نیشان دا

بە پێشەنگایەتیی ژنان، هەڵوێستی گشتیی گەلەکەمان، هەڵوێستی ئازادی و دیموکراسییە. بووەتە باشترین وەڵامی ئازادیخوازی، کە لەلایەن ڕێبەرایەتیمان دراوە. ئەو وەڵامە، کە لە کوردستانەوە بە ئەردۆغانی فاشیست و حیزبەکانی سیستم درایەوە، بە پاراستنی نرخ و بەهاکانیان دراوەتەوە. گەلەکەمان بە هەڵوێستی خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا، هۆشیاری و زانابوونی خۆی، هێزی خۆی وەک کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک نیشان دا. لە هەمان کاتدا جارێکیتر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پووچ کردووەتەوە.

بە دڵنیاییەوە هەڵبژاردنێکی نادادپەروەرانە و ناڕەوا بوو

پلان و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی شەڕی تایبەتی تورک لەو هەڵبژاردنانەدا لەسەر بنەمای فێڵ، تەڵەکەبازی و دزینی دەنگەکان داڕێژرابوو. دزی لە هەڵبژاردندا، بە شێوەیەکی شاراوە و زۆر شارەزایانە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە ئەنجامدراوە.

بۆ نمونە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، هاوپەیمانیی ئاتا لە دیاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردندا هەڵوێستێکی ستراتیژیی پێکهێنا، ئەوە لە بنەڕەتی خۆیدا پلانێکی شەڕی تایبەت بوو. ئۆپەراسیۆنێک بوو بۆ ئەوەی فکرێک شکڵ پێ بدات. وەک دەزانرێت لە هەڵبژاردندا هێزێک، کە چارەنووس دیاری بکات، گەلی کورد و ئەو هەڵوێستەیە، کە گەلی کورد دەیگرێتەبەر. لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا ئەوە دەرکەوت.

بە دڵنیاییەوە ئەو هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی نادادپەروەرانە و ناڕەوا بوو، ئۆپەراسیۆنێکی ڕژێمی شەڕی تایبەت بوو. دەبێت گەلەکەمان، ژنان، هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی ئەو یارییانە، پیلانگێڕییانە و سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت بە باشی ببینێت و تێکۆشانی خۆی بەپێی ئەوە زیاتر و بەهێزتر بکات. تێکۆشانمان تەنها تێکۆشانێکی  هەڵبژاردن نییە و هەڵبژاردن بەشیکە لە تێکۆشان. شتی بنەڕەتی ئەوەیە، کە گەلەکەمان و ژنان لە هەموو بوارەکاندا خۆیان رێکبخەن. لە سەر بنەمای خۆڕێکخستن داکۆکی لە بەهاکانی کۆمەڵگە بکەن. لە دژی ڕژێمی فاشیستی ئێستا بەرخودان بکەن.

ئێمە بە ئیدعا و بانگەشەیەکی بەهێز ڕێدەکەین

سەرباری یارییەکانی شەڕی تایبەتی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست، گەلەکەمان لە کوردستان بەرخودانێکی گەورە بەڕێوەدەبات، ڕۆیشتە سەر سندوقەکانی دەنگدان  و دەنگی خۆیان دا و توانییان سەربکەون. هەروەها لە پارتی چەپی سەوز دا ژنان و گەنجان زۆر کاریگەر و چالاکانە کاریانکرد. ژنان لە فراکسیۆنی پەرلەماندا بوونە خاوەنی نوێنەرایەتیی یەکسان. ئێمە وەک ژن لە هەموو گۆڕەپانی ژیان دا تیکۆشانی ئازادی بە شێوەیەکی زۆر بەهێز و بە ئیدعا و بانگەشەیەکی گەورە بەڕێوەدەبەین.

بۆیە قۆناغی تیکۆشانی بەردەممان، کە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تیادایە، زۆر گرنگە. بۆیە دەبێت لەم سەردەمی نوێی تێکۆشان دا لە پێش هەموانەوە ژنان، گەنجان، گەلەکەمان، هێزە دیموکراسی و ئازادی تا کۆتایی بەردەوامی بە بەرخودان بدەن. لە تورکیا سەدا ٥٠ ی دانیشتوان گۆڕانکاری، دیموکراسی، ئازادی و دادپەروەرییان دەوێت. هیچ کەس ناتوانێت نیوەی کۆمەڵگە بچەوسێنێتەوە. لە تورکیا بۆ یەکەمجارە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی خۆی دەگەیەنێتە سەدا ٥٠. ئەوە زۆر گرنگە. بەبێ ئەوە ئێمە ڕێگا بە بێ هیوایی بدەین، بە هەموو  هێزی خۆمان، خۆمان ڕێکدەخەین، لە دژی فاشیزم تاوەکو دوا هەناسە بەرەنگاری  دەکەین، کوردستان بۆ فاشیزم دەکەینە گۆڕستان. سەدەی ٢١ دەکەینە وەرچەرخان بۆ سەدەی ئازادیی گەلەکەمان و ژنان.

لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە گەلەکەمان، ژنان، گەنجان، گەلانمان، گروپە باوەڕییەکان بانگهێشت دەکەین بۆ خۆ ڕێکخستن و بەرخودان لە دژی فاشیزم. ئێمە دەڵێن، ژن، ژیان، ئازادی".

ژ.ت