لە ٨هەمین بنکەى ئاسمانیی سوپای تورک لە ئامەد تەقینەوەى یەک لە دوای یەک روویدا

لە ٨هەمین فڕۆکەخانەى سەرەکیی سەربازیی جێت و بنکەى ئاسمانیی سوپای تورک لە ئامەد ٢ تەقینەوەی یەک لە سەر یەک روویاندا.

بەپێی زانیارییەکان، لە هەشتەمین فڕۆکەخانەی سەرەکیی جێت (فڕۆکەخانەى سەربازی) لە ئامەد ٢ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک روویانداوە.

 دەنگی تەقینەوەکان زۆر گەورە بوون و لە سەرتاسەری ئامەد هەستی پێکراوە. ژمارەیەکی زۆر ئامبولانس و یەکەی پسپۆڕی پۆلیس چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە.

هاوکات ژمارەیەکی زۆری زرێپۆش و پۆلیس و هێزی تایبەت بە شاری ئامەددا بڵاوەیان پێکراوە.

ژ.ت