لە ڕانیە ئامانجەکانی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی ڕوونکرایەوە

لە سمینارێکدا لە ڕانیە، ئامانجەکانی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی بۆسەر ڕێبەر ئۆجالان ڕوون کرایەوە و ڕاگەیەندرا، کە گەلەکۆمە شکستی هێناوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کتێبخانەی ئارام لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، سمینارێک لەسەر گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو.

سمینارەکە بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان ئەنجامدرا و تیایدا ئەرداڵ ئەنگین، ئەندامی کۆمەڵەی گەنجان، سمینارەکەی پێشکەش کرد.

لە سمینارەکەدا ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی تورک دوای ئەوەی شکستی هێنا لەوەی، کە وتی لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە لەناودەبەم، دەستی بە پیلانگێڕییەکی گەورە کرد.

ڕاشگەیەندرا، دەوڵەتانی بەشداربووی گەلەکۆمە نێودەوڵەتییەکە، پێیانوابوو بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان، شۆڕش و خەباتی گەلی کورد لەناودەبەن، بەڵام نەک لەناونەچوو، بەڵکو بە پێشەنگایەتیی ڕیبەر ئۆجالان لە ئیمرالییەوە، خەباتی بزووتنەوەی ڕزگارییخوازی گەلی کورد، تا دێ بەهێزتر دەبێت، بەمەش گەلەکۆمەکە شکستی هێنا.

ف.ق