لە بانە کۆڵبەرێک بریندار بوو

هێزەکانی ڕژێمی ئێران لەسەر سنوری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد، کۆڵبەرێک بریندار بوو.

کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران بەردەوامە. راگەیەنرا کە لە هەرێمی سەردابی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان رەسولی خەڵی بانە کراوەتە ئامانج. لە ئەنجامدا کۆڵبەرە کوردەکە بە سەختی بریندار بووە.

بە هاوکاری دانیشتوانی هەرێمەکە و کۆڵبەرانی دیکە رەسولی بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەکراوە.

ف.ق