لە بسملی ئامەد ١٠ کەس دەستگیرکران

لە ناوچەی بسملی ئامەد لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ١٠ کەس دەستگیرکران.

لە ناوچەی بسملی ئامەد، ٢٠ی ئەم مانگە لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، ١٢ کەس دەستبەسەرکرابوون و دواتر کەسێکیان ئازاد کرا.

ئەمرۆش کەسێکی دیکە ئازادکرا بە کەفالەت، بەڵام ١٠ کەسی دیکە دەستگیرکران کە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخستن خراوەتە پاڵیان.

دەستگیرکراوەکان بۆ زیندان رەوانەکران و بریاری دۆسیەی شاراوەیی بەسەریاندا سەپێندرا.

ف.ق