لە چەمچۆ چوار سەربازی تورک سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی کوردستاندا لە ١٨ی کانونی دووەم ئەوەندەی روون بووەتەوە لە گۆڕەپانی چەمچۆ ٤ سەربازی تورک سزادراون.
لە چالاکی گەریلاکانی کوردستاندا لە ١٨ی کانونی دووەم ئەوەندەی روون بووەتەوە لە گۆڕەپانی چەمچۆ ٤ سەربازی تورک سزادراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی و هێرشەکان ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
لە ١٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠، ٠٩:٤٠، ١١:٣٠ و ١٨:٠٠ لە دەورەبەری هەرێمی چەمچۆی ناوچەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان ٤ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و سێ داگیرکەر سزادران. هێزەکانمان دەستنیشانیان کرد کە هەندێک لەو داگیرکەرانە بە جلوبەرگی مەدەنی لە گۆڕەپانەکەدا دەسوڕانەوە.
لە ١٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٤:٤٥ لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی تیمەکانی یەژاستارمان بە تاکتیکی نیشانشکین لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
لە ١٨ی کانونی دوەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی لە سەرلەبەیانییەوە تا شەو ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ١٨ی کانونی دووەمدا هەرێمەکانی گوندی گرێ و گوندی کانیسارکی گارە و هەرێمی گۆشینی خواکورک ٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ١٨ی کانونی دووەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆ و گوندی سیدای سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب