لە چەمچۆ سەربازێکی داگیرکەر سزادرا
لە گۆڕەپانی چەمچۆ لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا. لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێش درۆنێک خرایەخوارەوە.
لە گۆڕەپانی چەمچۆ لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا. لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێش درۆنێک خرایەخوارەوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:١٠ لە ناحیەی شێلادزێ لە ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛
٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید شاهان تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا؛
٨ی کانونی دووەم کاتژمێر لە نێوان ١١:٠٠و ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ درۆن دەسوڕانەوە. تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان درۆنێکیان خستەخوارەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٨ی کانوی دووەم گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف و ئاوی لۆلانی خواکورک و گۆڕەپانی بهار ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٨ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە شاخی جودی، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید شاهان لە خواکورک و ئەوانەی نزیکن لە گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب