لە چەمچۆ سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ لە زاپ سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا.

لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لەسەر ئەو بابەتە هاتووە:

"لە چالاکی هێزەکانماندا لە زاپ، داگیرکەرێک سزادرا، سوپای تورکی داگیرکەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ و دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.

زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

'٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٨:٥٠ لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆیاندا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

٢ و ٣ی کانونی دووەم گۆڕەپانی دەشتی کافیا و گارە و دەوروبەری گوندی بێشیلی مەتینا ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٣ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانی چەمچۆ و نزیک گوندی سیدا بەدەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب