لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٥٠ چەتەی سەر بە داعش دەستگیرکران

پێنج گرووپ و تاقمی چەتەی داعش لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران، کە ژمارەیان ٥٥ کەسە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، لە ئەنجامی بەدواداچوونی ورد و چاودێری دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان زانیاری سەرەتایی دەست هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم کەوت، کە چەتەکانی داعش پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە چەند شار و ناوچەیەکی جیاجیا.

لە شارەکانی (سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، شارەزوور و ناوچە دابڕێندراوەکان) ژووری ئۆپەراسیۆن پێکهێنراوە و دەستبەکاربوون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی هەموو جموجۆڵەکانیان.

ڕوونکراوەتەوە، پاش پێنج مانگ کارکردنی بەردەوام و شەونخوونی هێزەکانی ئاسایشی هەرێم، پشت بەستوو بە بەڵگە و زانیاری ورد لەسەر شانە نەنووستووەکانی چەتەکانی داعش دەستکەوت، تەواوی جموجۆڵەکانیان لە شارەکانی هەرێم خرانە ژێر چاودێری وردەوە و دواتر ناسنامەی ئەندامانی گروپەکان و شوێن و مانەوەیان دەستنیشانکران و دوای ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش

لە دەیان ئۆپەراسیۆندا ٥٥ چەتە کە ئەندامی تۆڕ و گرووپە نەنستووەکانی داعش بوون لە (کەرکووک، سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن) دەستگیرکران کە سیانیان ئەمیر و تیرۆریستی گەورەبوون