لە چیلیکانی سەمسور ٥ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە ناوچەی چیلیکان لە پارێزگای سەمسور لە باکووری کوردستان ٥ کەس دەستگیرکران.
لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە ناوچەی چیلیکان لە پارێزگای سەمسور لە باکووری کوردستان ٥ کەس دەستگیرکران.
دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی چیلیکان لە سنووری لە شارۆچکەی بولەمی سەر بە پارێزگای سەمسور لە باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان.
لە ئەنجامی ئەو هەڵکوتانەی پۆلیسی تورک دا ئەرجان سورو، ئەبوزەر یامان، گوزەل دەمیرچی، مەحمود یڵدز و حەسەن سەل دەستبەسەرکران.
ئەو کەسانە بەتۆمەتی "ئەندامبوون لەرێکخستن دا" دەستگیرکراون و بردراون بۆ فەرماندەیی جەندرمەی شاری سەمسور.
ژ.ت