لە دهۆک دوو کەس بە دەستڕێژی گولـلە کوژران

بەیانی ئەمڕۆ لە نزیك پاركێكی پارێزگای دهۆك دوو کەس كوژران.

لەوبارەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك بڵاویكردووەتەوە، لە نزیك پاركی دڵشاد محەمەد لە پارێزگای دهۆك دوو هاووڵاتی بە دەستڕێژی گولـلە كوژران.

پۆلیسی دهۆك هیچ زانیارییەكی دیكەی لە بارەی كوژرانی ئەو دوو کەسە و ناسنامە و ڕەگەزییان بڵاونەكردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسى دهۆک تەنها ئاماژەی بە كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە كردووە بۆ ڕووداوەكە.

هـ . ب