لە گردی ئامێدی ٥ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، ٥ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران. ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس لەناوبران و گورز لە کۆنتێینەرێک وەشێنرا.
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، ٥ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران. ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس لەناوبران و گورز لە کۆنتێینەرێک وەشێنرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە شەڕێکی فیدایی گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورکداوە. سوپای داگیرکەری تورک کە لە رێگەی میدیای شەڕی تایبەت هەول دەدات خۆی لە بنبەست رزگار بکات، لە بەرانبەر ئیرادەی بەهێزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و چالاکیە کاریگەرەکانیان، نەیتوانیوە ئامانجە قێزەونەکانی بەدی بهێنێت. لە جالاکی تیمەکانمان کە بە تاکتیکی دەوڵەمەند و پیشەگەری ئەنجامدراوە، ٥ داگیرکەر سزادراون، ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس لەناوبران و گورز لە کۆنتەینەرێک وەشێنرا.
سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی ٦ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک، هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کردووە.
زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان؛
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور؛
٣٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، تیمەکانمان بە قەناس و بە شێوەیەکی هەماهەنگی داگیرکەرانیان کردە ئامانج. بەرەی سەرەکی چالاکیەکە چالاکیەکە هەلیکوتایە سەر داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەری شەڕی شەهید جەسور، بە چەکی سوود و بۆمبی دەستی ٥ داگیرکەر سزادران. بەرەی دووەمی چالاکیەکە بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورزیان لە دوژمن وەشاند لە دەوروبەری سەنگەری شەڕی شەهید سیپان و ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس لەناوبران. بەرەی سێیەمی چالاکیەکە بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گردی شەهید پیردۆغان.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ریگەی میدیای شەڕێ تایبەتەوە بانگەشەی کرد کە لە چالاکیەکەدا بە تەنیا داگیرکەرێک کوژراوە و جارێکی دیکە راستیەکان لە رای گشتی شاردەوە. بە سیناریۆی کە گوایە سەرکەوتووە و بە رێبازی شەڕی تایبەت هەوڵ دەدات ئەو گورزانەی کە لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە بەریدەکەوێت بشارێتەوە. با گەلە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتی گوێ بە بانگەشەکانی شەڕی قێزەون نەگرن.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛
٣٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید شاهین، تیمەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە جالاکیەکەدا فورز لە کۆنتەینەرێکدرا.
٣٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید ئاخین تیمەکانی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
٣٠ی تشرینی دووەم و یەکی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و گردی شەهید شاهان بە هەلیکۆپتەری جەنگی ٦ جار بۆردومان کران.
٢٩ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سیدا، چەمچح، گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدی بە دەیان جار بە ئۆبۆس، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومانکران."
ف.ق