لە گەرمیان گەنجان لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا
گەنجانی وڵاتپاریزی کوردستان لە گەرمیان لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا کە لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکار دەهێنرێت.
گەنجانی وڵاتپاریزی کوردستان لە گەرمیان لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا کە لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکار دەهێنرێت.
لە کەلاری ناوەندی گەرمیان، گروپێک لە ئەندامانی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لەناو بازار رێپێوانیان ئەنجامدا و هێرشی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد کە بە چەکی کیمیایی ئەنجام دەدرێن.
لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی گەنجان راگەیەندراوێک لەلایەن شاهۆ گەرمیانیەوە خوێندرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " گەلی بە شەرەف و نیشتیمانپەروەری کوردستان، وەک دەزانریت داگیرکەر و خیانەتکاران دەیانەوێت کوردستان لەناوببەن. بەڵام بە پێشەنگایەتی شۆڕشگێرانی کورد خەونەکەیان گۆڕ بە گۆڕ دەکرێت. داوا لە گەلی باشورمان دەکەین کە جارێکی دیکە رێگە بە کارەساتێکی وەک کیمیابارانی هەڵبجە و ئەنفال نەدەین و هەڵوێست پیشان بدەین."
ف.ق