لە دژی ناوەندی کولتوری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە ٢٣ی کانونی یەکەمدا هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، ئەندامی بزوتنەوەی کولتوری هونەرمەند میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزل شەهیدکران.
تەرمی ئەڤین گۆیی لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە گەیەندرایە باشوری کوردستان و لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی (ئەحە سوور) رێورەسمی بۆ ئەنجامدرا.
دواتر بەرەو قەندیل بەڕێکرا. تەرمی گۆیی بە کاروانێکی سەدان کەسی بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی محەمەد قەرەسونگور گواسترایەوە.
لە گۆڕستانی شەهیدان رێورەسمێکی جەماوەری گەورە ئەنجامدرا. بە سەدان کەس بەشداریان کرد. تەرمی شەهید ئەڤین گۆیی لە گۆڕستانی شەهیدانی محەمەد قەرەسونگور بەخاکسپێردرا.
ف.ق