لە گوندەکانی گەڤەڕی جۆلەمێرگ ١٠ کەس دەستگیرکران

سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەکانی دارێ، مەمکاڤا، نێبارێ و کاپرۆتی سەر بە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ دەستی بە دەستگیرکردنی هاوڵاتیان کرد.

بەپێی زانیاریەکان دوای هێرشی داگیرکەری سەربازەکانی تورک بۆ سەر گوندی مەمکاڤا، هەموو دانیشتوانیان لە ماڵەکانیان هێناوەتە دەرەوە و پشکنین لە ماڵەکانیاندا ئەنجامدراوە. هەروەها سەربازان ١٠ دانیشتوی گوندەکەیان دەستگیر کردووە.
دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەڤەڕ و دوای رەوانەی دادگاکراون. راگەیەنرا کە پارێزەران هەوڵیانداوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، بەڵام رێگەیان پێنەدراوە.
ف.ق