لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە بسملی ئامەد بەلایەنی کەمەوە ٨ کەس دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی بسملی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و بەلایەنی کەمەوە ٨ کەس دەستگیرکران.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی بسمل لە ئامەدی باکووری کوردستان هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. ڕاگەیەندراوە، لەو هەڵکوتانەدا بۆ سەر ماڵەکان بەلایەنی کەمەوە ٨ کەس دەستگیرکراون.

ناوی بەشێک لە هاوڵاتییە دەستگیرکراوەکان ئاشکرابوە و ناوەکانیان بریتیە لە، ئیمام ئاراس، فاتمە ئاراس، حەبیب سین باگ، ئۆزان ئۆڕاڵ، حەسەن کۆچ، ڕۆژرین بەکر، بەرات یاوز و دیلان دۆغان.

ڕاشگەیەنراوە، فەرمانێکی نهێنی بۆ دۆسیەی ئەو کەسە دەستگیرکراوانە دەرکراوە و رێگا نادرێت چاودێریی دۆسیەکە بکرێت.

ژ.ت