لە کۆڵانەکانی دویسبورگ وێنەکاری ئۆجالان هەڵواسران

لە کۆڵانەکانی شاری دۆیسبورگ وێنەکانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵواسران.

لە شاری دویسبورگی ئەلمانی بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ناو شەقام و کۆڵانەکان وێنەکانی ئۆجالان و لە ناوچەی مولهێم باهنهۆڤیش پانکارێکی گەورە بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی ئازادیی رێبەری گەلی کورد، هەڵواسرا.

لە شاری دۆیسبورگی ئەلمانیا لە چەندین کۆڵان و وێستگەی ئۆتوبوس و لە ناو ستاندەکانی ریکلامکردندا، وێنەکانی رێبەری گەلی کورد هەڵواسران.

ئەم چالاکیە کە بە پێشەنگایەتی گەنجان دەستی پێکردووە، ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

ز.ش