لە خواکورک بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا

گەریلاکان لە ٧ی کانوونی دووەم لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی شەهید ئاخین لە خواکورک بە چەکی قورس لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجام دا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەسەر چالاکییەکان و هێرشەکان ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛

تیمە گەڕۆکەکانمان لە ٧ی کانوونی دووەم لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی شەهید ئاخین بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا.

زانیاری ورد لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ٧ی کانوونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای ناوچەی شیلادزیی سەر بە ئامێدی و ناوچەی چەمچۆ، دەیان جار بە چەکی قورس بۆردومان کران".

ژ.ت