لە کەلار دوو برا بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا
بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای کەلار – پەروێزخان، دوو برا گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای کەلار – پەروێزخان، دوو برا گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو بووە، لە ناوچەى بان ڕاسایی لەنزیکى کامپی ئاوارەکانى قۆرەتوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، ئۆتۆمبێلەکەش لە جۆری bmw بوە و بە ئاڕاستەى شارۆچکەى کەلار هاتوە.
دوو براکە لەدایکبووی ساڵەکانی ١٩٩٦ و ١٩٩٧ بوون.
ف.ق