لە کەرکوک ٢ چەتەی داعش کوژران
لە بۆسەیەکی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە شاری کەرکوک، ٢ چەتەی داعش کوژران.
لە بۆسەیەکی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە شاری کەرکوک، ٢ چەتەی داعش کوژران.
ئێوارەی دوێنێ سەرچاوەیەک لە دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕایگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە هەردوو ناوچەی "دۆڵی زەیتون و زنجیرە چیای حەمرین" لە سنووری پارێزگای کەرکوک و لە بۆسەی تایبەتی دەزگای دژە تیرۆری عێراق دا ٢ چەتەی داعش کوژران.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەیەک حەشارگەی تیرۆریستان خاپورکراوە و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی سوک و مامناوەندا گیراوە.
ژ.ت