لە مەخمور ٤ چەتەی داعش کوژران

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق لە گوندێکی سەر بە مەخمور، ٤ چەتەی داعش کە خۆیان لە ماڵێکدا حەشاردابوو، کوژراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاشکرا کراوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق ٤ چەتەی داعش کە خۆیان لە خانووی گوندێکی سەر بە مەخمور حەشاردابوو، کوژراون.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر دوو پشتێنەی خۆکوژی و چەندین چەک و تەقەمەنی دیکەدا.