لە مەخمور، کۆمەڵکوژیی قامشلۆ شەرمەزارکرا
هاوڵاتیانی کامپی مەخمور کۆمەڵکوژیی قامشلۆیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا و لە سایەی بەرخۆدێری گەل و قارەمانێتی ڕۆڵە گیانفیداکانی هەزاران کیلۆمەتەر لە خاکی نیشتمان لە دوژمن پاککراوەتەوە.

ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە ڕاگەیەندراوێک، لە ١٧ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی قامشلۆ، ئەو کۆمەڵکوژییەیان شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەک ئەنجومەنی گەلی مەخمور، بە ڕێزدارییەوە شەهیدانی قامشلۆ بەبیردێنینەوە و لە کەسایەتی شەهیدانی قامشلۆدا، سەری ڕێز و نەوازش لە بەرامبەر هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و شەهیدانی شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان، نەوی دەکەین.
هەروەها هاتووە: ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا و لە سایەی بەرخۆدێری گەل و قارەمانێتی ڕۆڵە گیانفیداکانی هەزاران کیلۆمەتەر لە خاکی پیرۆز لە دوژمنی گەلی کورد پاککراوەتەوە، لە دڵ و گیانەوە سڵاو لە سیستمی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین کە ئەمڕۆ لە سایەی شەهیداندا دامەزراوە، هێز و سیستمە تاریکپەرێستەکان لە پشت ئەم کۆمەڵکوژییە شەرمەزار دەکەین.
ف.ق