لە مەخمور یادی شەهیدانی سلۆپی بەرزراگیرا
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی ٣ سیاسەتمەداری ژن کە لە سلۆپی شەهیدکران، بە بیرهێنرانەوە.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی ٣ سیاسەتمەداری ژن کە لە سلۆپی شەهیدکران، بە بیرهێنرانەوە.
سیاسەتمەداران سێڤێ دەمیر، پاکیزە نایر و فاتمە ئویارکە لەناوچەی سلۆپی شڕنەخ لە ٤ی کانونی دووەمی ٢٠١٦دا لە قۆناغی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا تیرۆرکران، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.
مەراسیمی یادکردنەوەکە بە خولەکێک رێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد. دوای رێزلێنانەکە لەبارەی ژیان و تێکۆشانی هەرسێ ژنەکەوە، ئەندامی ئەنجومەنی ئیشتار عەزیمە ئاڤیانی قسەی کرد.
عەزیمە ئاڤیانی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕەکەی بە بیرهێنایەوە و وتی، "هەموو ساڵێک بە شێوازێکی جیاجیا پێشەنگانی ژن دەکرێنە ئامانج و تیرۆردەکرێن. دەتوانین بڵێین لە مانگی کانونی دووەم بەتیرۆرکردنی سێڤێ، پاکیزە و فاتمە هەروەها لە پاریس بە تیرۆرکردنی هەڤاڵ سارا، لەیلا و فیدان و لە دوایین نمونەشدا بە تیرۆرکردنی هەڤاڵ ئەڤین و هەردوو هەڤاڵەکەی هەوڵێک بوو بۆ شکاندی ئیرادەی ژنان. دەیانەوێت بەو کۆمەڵکوژیانە گەلی کورد بێدەنگ بکەن. بەڵام ئێمە هەرگیز دەستبەرداری دۆزی خۆمان نابین، لەسەر بنەمای یادی ئەو شەهیدانە ئامانجەکانیان گەورەتر دەکەین".
هەروەها لەسەر ژیان و تێکۆشانی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕەکە بەڵگەفیلمێک نمایش کرا و مەراسیمەکە بە دروشمەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'بەرخودان ژیانە' کۆتاییهات.
هـ . ب