لە مەخموور مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکرا

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، لە مەخموور مانگرتن لە خواردن بۆ سێ ڕۆژ دەسپێکرا.

چالاکی مەخموور

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی- مەخموور، بۆ شەرمەزارکردنی  پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ـی شوبات کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، لە ڕیکخراوی گەنجانی مەخموور چالاکی 'مانگرتن لە خواردن' بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستی پێکرد. چالاکیەکەرانی مانگرتنەکە وێنە و ئاڵایی ڕێبەر ئاپۆییان بەرزکردەوە.

چالاکییەکە بە گردبوونەوەی خەڵکی کامپەکە و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد، پێش دەستپێکردنی چالاکییەکە وتارێک لەلایەن نودەم یامان هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور پێشکەشکرا.

لە سەرەتای قسەکانیدا نودەم یامان ئاماژەی گرنگی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: "ئێمە وەک گەلی مەخموور و بەتایبەتی وەک گەلی کورد هەمیشە شانازی بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای بەرخۆدانی پیشانی ئێمەدا، پێویستە وەک خەڵکی مەخموور و گەلی کورد لەسەر ئەم هێڵە بڕۆین، ئەمە ئەو پڕۆسەیە کە دەڵێن هەمووان خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن و ڕێبەر ئاپۆ چارەسەرمان بۆ دەهێنێت."

'مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە'

لە بەردوامییدا وتی: "ئێمە وەک خەڵکی مەخموور ئەم مانگرتنە لە خواردن بە هەنگاوێک بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ ناودەبەین و دەڵێین بە هەر شێوازێک بێت ئامانجمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کوردە.

لە کۆتایی قسەکاندا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە و چالاکوانان دەستییان بە مانگرتنیان کرد.