لە مێردین تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کرا: ٣ کەس کوژران و ٢ کەسیش برینداربوون
لە سەر رێگەی ئیپەک تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی عێراق کرا، لە ئەنجامدا ٣ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە ژیانیان لەدەستدا و ٢ کەسی دیکە برینداربوون.
لە سەر رێگەی ئیپەک تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی عێراق کرا، لە ئەنجامدا ٣ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە ژیانیان لەدەستدا و ٢ کەسی دیکە برینداربوون.
لەسەر رێگەی ئیپەک لە نێوان خۆسەر و نسێبین لە کۆشکی سەرچخان کاتژمێر ٠٠:٣٠ دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێک کرا کە تابلۆی عێراقی پێوەبوو. راگەیەنرا سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە خەڵکی باشوری کوردستانن. لە هێرشەکەدا ٣ کەس ژیانیان لەدەستداو دوو کەس برینداربوون.
هێرشبەران لە شوێنی رووداوەکە هەڵاتبوون.
تەرمی هەر سێ کەسەکە لەگەڵ بریندارانی رووداوەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
هـ .ب