لە ناوچەکانی ئامەدەوە بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی گەملیک کرا
لەکۆبوونەوەکانی گەل لە شارۆچکەی ئەرخەنی و فارقینێ دا بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ئازادیدا کرد کە بڕیارە لە گەملیک بەڕێوەبچێت.
لەکۆبوونەوەکانی گەل لە شارۆچکەی ئەرخەنی و فارقینێ دا بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ئازادیدا کرد کە بڕیارە لە گەملیک بەڕێوەبچێت.
بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) و فیدراسیۆنی کۆمەڵەی یاسایی و پشتیوانی زیندانیان و بنەماڵەی زیندانییەکان لە ئامەد پێش ئەوەی ڕێپێوانی ئازادی لە گەملیک، لە ١٨ی تشرینی دووەم بەڕێوە بچێت کۆبوونەوەی گەل بەڕێوە چوو.
لەو چوارچێوەیەدا لە بارەگای هەدەپ لە شارۆچکەی ئەرخەنێ کۆبوونەوەیەکی گشتی بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکە، پانکارتێک بەناوی "ئازادی بۆ بەڕێز ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد" هەڵواسرابوو. لە کۆبوونەوەکەدا نامەیەکی عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە زیندانی ئیمراڵی کە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ نووسیبووی خوێندرایەوە.
"کلیلی چارەسەر لە ئیمرالییە"
هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد مەحەمەد شیرین گوربوز، لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و بیری هێنایەوە کە نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەدراوە. گوربوز وتی:"نابێ گۆشەگیری قبوڵ بکرێت و ڕایگەیاند کە چارەسەری کێشەی کورد لە ئیمرالیەوە تێپەڕدەبێت و هەموو لایەنەکانی بۆ ڕێپێوانەکە بانگهێشت کرد. هەروەها وتی،ئەم ڕێپێوانە ڕێپێوانێکە بۆ ئازادی، ڕێپێوانێکە بۆ شکاندنی گۆشەگیری، ڕێپێوانێکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد." ڕێگای ئێمە ڕێگای ئازادییە، ڕێگای ئێمە ڕێگای ئازادی بەڕێز ئۆجالانە. ماف و داواکارییەکانمان ڕوونە. بەو بۆنەوە سەردەکەوین."
لە بارەگای ڕێکخراوی هەدەپ لە هەرێمی ئامەدی فارقین کۆبوونەوەیەکی گشتی بەڕێوەچوو و هاوڵاتییەکی زۆر بەشداریان کرد. لە شوێنی کۆبوونەوەکەدا پانکارتی"بە ڕێبەرایەتییەکی ئازاد بەرەو ڕزگاری دیموکراتیک" هەڵواسرابوو.
'پێویستە هەموو کەسێ بەشداری ڕێپێوانەکە بێت'
سوڵتان یاران هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و سەرنجی بۆ گۆشەگیریی ئۆجالان ڕاکێشا و وتی:" بەڕێز ئۆجالان ٢٥ ساڵە گۆشەگیرە. ئەم گۆشەگیرییە لەسەر هەموو ژیان و کۆمەڵگاش بەڕێوەدەچێت. ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ئۆجالان نادرێت و ئاگامان لە ڕەوشی تەندروستی نییە. لە هەموو شوێنێکی جیهان چالاکیی بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری بەڕێوەدەچێت. ڕێپێوانی ئازادی ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەم لە ئامەد دەست پێدەکات. پێویستە هەموو کەسێ هەستیارانە بۆ ئەم ڕێپێوانە بکەونە جووڵە هەمووان دژی گۆشەگیری ڕاپەڕن."