لە نەورۆزی ئامەد ٢٩٨ کەس دەستگیرکران
لە هێرشەکانی پۆلیسی تورک بۆ سەر نەورۆزی ئامەد بەلانیکەمەوە ٢٩٨ کەس دەستگیرکران، کە ١٥٠ کەسیان منداڵن.
لە هێرشەکانی پۆلیسی تورک بۆ سەر نەورۆزی ئامەد بەلانیکەمەوە ٢٩٨ کەس دەستگیرکران، کە ١٥٠ کەسیان منداڵن.
لەهێرشەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هاوڵاتیان لە نەورۆزی شاری ئامەد چەندین کەس لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە لێیاندرا و دەستگیرکران.
لەو هێرش و پەلامارانەى پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک دا، کە لە بەیانییەوە تا ئێوارە بەردەوام بوو، بەلانیکەمەوە ٢٩٨ کەس، کە ١٥٠ کەسیان منداڵن دەستگیرکران.
ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد راگیراون.
ژ.ت