لە رانیە گۆشەگیری هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزارکرا
گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەدژی گۆشەگیری سەر ئیمڕاڵی و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا لە شارۆچکەی رانیە گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەدژی گۆشەگیری سەر ئیمڕاڵی و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا لە شارۆچکەی رانیە گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
گردبونەوەکە لەناو پارکی دەروازەی رانیەی ناوەندی ئیدارەی راپەڕین ئەنجامدرا و تیادا گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەدژی گۆشەگیری جەستەیی قورس لەدژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زیندانی ئیمڕاڵی و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە لە دژی گەریلا گردبوونەوە.
ئاگر راپەڕین ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز لە وتەیەکدا رایگەیاند: ماوەی ١٠ مانگە دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەکی قەدەغەکراو و کۆکوژ لەدژی گەریلاکانی ئازادی بەکاردەھێنێت، بەڵام ویرای شەرمەزارکردنی ئەو کارەی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نابن.
لە بارەی گۆشەگیری توندی ئیمڕاڵی وتی: گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ توند دەکریت و دوو ساڵە ھیچ دەنگێک لە رێبەر ئاپۆوە نەبیستراوە، هۆکاری ئەو مامەڵەیەی دەوڵەتی تورکیش ئەوەیە کە نازانێت چۆن شکستەکانی خۆی بشارێتەوە.
ف.ق