لە ساڵی ٢٠١٢ەوە تاوەکو ئێستا ١٦٠٨ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە ٥٤ کۆڵبەر کوژراون و ١٦٥ی دیکەش برینداربوون، بەوەش کۆی ئەو کۆڵبەرانەی لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا کوژراون و برینداربوون گەیشتووەتە ١٦٠٨ کۆڵبەر.

بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٢تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ٥٤٧ کۆڵبەر کوژراون وزیاتر لە هەزار و ٦١کۆڵبەریش برینداربوون.

بەپێی راپۆرتەکە، ساڵی ٢٠١٩  زۆرترین کۆڵبەر کوژراون، کە ٨٠ کۆڵبەر بوون، ساڵی ٢٠١٤ش بە کوژرانی ٣٤ کۆڵبەر کەمترین کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ساڵی ٢٠٢١دا ٥٤ کۆڵبەر کوژراون و ١٦٥ی کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

ف.ق